وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر دۆخی ئەمنی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

173 جار خوێندراوەتەوە کات05:14 بەروار15-05-2019
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر دۆخی ئەمنی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
 
راچڵەكین 
 
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، بارودۆخی ئەمنی لەعێراق سەقامگیرەو دەشڵێت لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان هەماهەنگیان هەیەو دەبێت زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشەكان بەكاربهێنرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 15 ی ئایاری 2019 ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا هەیە، پابەندنیشن بەزمانی دیالۆگ و رەخساندنی دەرفەتی یەكسان لەسەر بنەماو رۆشنایی پێداویستی ناوچەكە.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، بارودۆخی ئەمنی لەعیراق سەقامگیرە، عیراق وڵاتێكە رێز لەهاوبەش و هاورێكانی دەگرێت و لەگەڵیان بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕ دەكات، لەهەمانكدا تەئكیدی لەسەر سەرەوەری و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عیراقیش كردەوە.