خورماتو.. هاوڵاتیه‌كی كورد له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا

38 جار خوێندراوەتەوە کات04:43 بەروار15-05-2019
خورماتو.. هاوڵاتیه‌كی كورد له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا
راچڵه‌كین

هاوڵاتیه‌كی كورد له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ نێو كارگه‌كه‌ی خۆیدا له‌ قه‌زای‌ خورماتو كوژرا، پۆلیسی قه‌زاكه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار لەسەر ڕێگای گشتی خورماتوو - بەغدا، لەلایەن دوو چەکداری نەناسراو بەسواری ماتۆڕ سکیلێك دەستڕێژی گوللـە لەهاوڵاتیەکی کورد بەناوی نەجات محەمەد ڕەشید.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هێزه‌كانی‌ پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، ئه‌و هاوڵاتیه‌ كورده‌ له‌ سنوری‌ قه‌زای‌ خورماتو، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بلۆكی هه‌یه‌.