عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای عیراق گه‌یشته‌ توركیا

31 جار خوێندراوەتەوە کات04:23 بەروار15-05-2019
عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای عیراق گه‌یشته‌ توركیا
راچڵه‌كین

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆكی توركیا گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ری‌ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌.

وفده‌كه‌ی عیراق بریتیه له‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری‌ نه‌وت و وه‌زیری‌ دارایی و وه‌زیری‌ پلاندانانی عیراق و وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و پیشه‌سازی‌ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان.

دوێنی سێشه‌ممه‌، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، سبه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەردانی توركیا دەکات.

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ندین ته‌وه‌ری وه‌ك چۆنێتی پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌ تایبه‌ت له‌ بواری بازرگانی و وزه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.

چاوەڕوان دەکرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌ردوولا ئاڵوگۆری بیروڕا بكه‌ن له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌ هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌كان كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ توركیا و عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.