ئه‌ڵمانیا مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی راگرت

58 جار خوێندراوەتەوە کات03:58 بەروار15-05-2019
ئه‌ڵمانیا مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی راگرت
راچڵه‌كین

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا، به‌هۆی‌ گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كانی راگرت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند "بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزی لەنێوان ئێران و واشنتن، وڵاتەكەی پرۆسەكانی مەشقپێكردنی سەربازی لە عێراق هەڵدەپەسێرێت".

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاش  لە عێراق رایگەیاند "ژمارەی فەرمانبەران لە باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەکان لە عێراق وەكو خۆیان دەمێننەوە، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاش لە تاران لە كارەكانی بەردەوام دەبێت و تاوەكو ئێستاش هیچ فەرمانبەرێك لە عێراق و ئێران نەكشێندراوەتەوە".

بڕیارەکەی ئەڵمانیا دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دێت، کە بووە هۆی ئەوەی ئەمریکاش ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکەی بەغدا و کۆنسوڵخانەی هەولێر بکشێنێتەوە. هەروەها پێدانی ڤیزا لە بەغدا و هەولێر هەڵپەسارد.