داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ له‌ كۆمپانیای فه‌یسبوكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ واتسئه‌پ

350 جار خوێندراوەتەوە کات09:10 بەروار14-05-2019
داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ له‌ كۆمپانیای فه‌یسبوكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ واتسئه‌پ


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

به‌پێی چه‌ند راپۆرتێكی ته‌كنه‌لۆجی، به‌رنامه‌ی واتسئه‌پ له‌لایه‌ن گروپێكه‌وه‌ دزه‌یپێكراوه‌و چوونه‌ته‌ ناویه‌وه‌ كه‌ ئامانج لێی دانانی چه‌ند فایلێكی چاودێریكه‌ر بووه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ كۆمپانیای فه‌یسبوك كه‌ خاوه‌نی به‌رنامه‌كه‌یه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكیاندا ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند "ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەی كراوه‌ته‌ سه‌ر واتسئه‌پ کۆمەڵێک کەسی دیاریکراوی کردووەتە ئامانج"

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەڕیتانی لە راپۆرتێکیدا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ نووسیویه‌تی "ئەو هێرشەی سه‌ر واتسئاپ لەلایەن کۆمپانیای ئەمنیی ئیسرائیلی ئێن ئێس گروپه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌".

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌كان مه‌به‌ست له‌و هێرشه‌ چاودێریكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بووه‌ به‌ڵام هێشتا كۆمپانیای فه‌یسبوك نازانێت رێژه‌كه‌ چه‌نێكه‌ و چه‌ند به‌كارهێنه‌رانیان له‌و بابه‌ته‌دا تێوه‌گلاوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ كۆتایدا كۆمپانیای فه‌یسبوك داوایه‌كی به‌په‌له‌ له‌ به‌كارهێنه‌رانی واتسئاپ ده‌كات به‌رنامه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس نوێبكه‌نه‌وه‌ تا سیستمه‌كانیان پارێزراوبێت.