خامنه‌یی: هیچ جه‌نگێك روونادات و به‌رگری بژارده‌ی گه‌لی ئێرانه‌

98 جار خوێندراوەتەوە کات08:30 بەروار14-05-2019
خامنه‌یی: هیچ جه‌نگێك روونادات و به‌رگری بژارده‌ی گه‌لی ئێرانه‌
راچڵه‌كین

عه‌لی‌ خامنه‌یی، رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا روونادات و به‌رگریكردنیش بژارده‌ی كۆتایی گه‌لی‌ ئێران و هیچ گفتوگۆیه‌كیش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكادا ناكه‌ین.

خامنه‌یی له‌كاتی پێشوازیكردن له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، هۆكاری‌ گفتوگۆنه‌كردنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا شیكرده‌وه‌ و وتی "هیچ جه‌نگێك روونادات، بژارده‌ی كۆتایی گه‌لی‌ ئێران بریتیه‌ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌م ململانیه‌ش ده‌بێته‌وه‌ هۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا.

رابه‌ری شۆڕسی ئیسلامی ئێران وتیشی، ئه‌م ململانێیه‌ی هه‌یه‌ سه‌ربازی نیه‌، بۆیه‌ هیچ جه‌نگێك روونادات و ئێمه‌ش هیوای جه‌نگ ناخوازین و ئه‌مریكیه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌زانن هیواخوازی جه‌نگ نین، ئه‌مه‌ ململانێی ئیراده‌یه‌، ئیراده‌ی ئێمه‌ به‌هێزتره‌ و پشت به‌ خودا ده‌به‌ستین.