بە 8 ڕێگە ئەو ژیانە دروست بكە كە خەونی پێوە دەبینیت

574 جار خوێندراوەتەوە کات09:38 بەروار13-05-2019
بە 8 ڕێگە ئەو ژیانە دروست بكە كە خەونی پێوە دەبینیت

ڕاچڵه‌كین -

تا ئیستا چه‌ند كاتی خۆتت به‌ خه‌ڵكانێكه‌وه‌ به‌ فیڕۆ داوه‌ و ته‌ماشات كردوون چۆن له‌ ژیانێكدا ده‌ژین كه‌ پێشتر بۆیان ته‌نها خه‌ونێك بووه‌ و هیچی تر ؟ تا چه‌ند هه‌وڵت داوه‌ و پێت وایه‌ مه‌حاڵه‌ ئه‌و ژیانه‌ بژیت خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینی ؟ چۆن ئه‌وانی دیكه‌ هه‌موو شتێكیان ده‌ست كه‌وتووه‌ ؟ هیچ كه‌سێك به‌ سیحر و جادوو نه‌گه‌یشتووه‌ به‌و خه‌ونه‌ی هه‌یه‌تی، ته‌نها متمانه‌ به‌ خۆبوون و نه‌ترسان و سه‌ركێشی كردن و هه‌وڵدان و به‌رده‌وامی وایكردووه‌ هه‌موو شتێ به‌ ده‌ست بهێنێ لێره‌دا چه‌ند شێوازێك ده‌خه‌ینه‌ روو بۆ گه‌یشتن و به‌و شته‌ی خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینی و پێت وایه‌ مه‌حاڵه‌ . 

1-بزانه‌ چیت ده‌وێت: 
خه‌ڵكێكی زۆر به‌رده‌وام گله‌ی له‌ ژیان و چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن و ئەگه‌ر لێشیان بپرسی تێ ناگه‌یت به‌ دروستی چیان ده‌وێ ، بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌ر ئامانجێك گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ بزانیت چیت ده‌وێت ، و ئاره‌زوو و حه‌زت له‌ چیه‌ ؟ تا باشتر به‌رچاوت ڕوونتر ببێ و هه‌نگاوی دروست بنێیت . 

2-پلانت هه‌بێت: 
له‌پاش هه‌نگاوی یه‌كه‌م كه‌ بزانیت چیت ده‌وێت ، پێویسته‌ پلانێكی بۆ دابڕێژیت ڕه‌نگه‌ له‌ خۆت بپرسیت بۆچی پلان ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌یت له‌ بیرت ده‌چێته‌وه‌ و بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێك و بێ دابڕان به‌رده‌وام بیت پێویستت به‌ پلانێكی دروست هه‌یه‌ ئه‌وانیش سێ مانگی و شه‌ش مانگی، هه‌تا پێنج ساڵیش ده‌توانی پلانی خۆت بنوسیته‌وه‌ .

3-هاوڕا به‌ :
پێویسته‌ ئەگه‌ر به‌ زۆریش بێت خۆت له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونه‌كانی ده‌وروبه‌رت بگونجێنی و ، له‌گه‌ڵیان هاو بۆچوون بیت تا بتوانی به‌رده‌وامی به‌ پلانه‌كه‌ت بده‌یت چونكه‌ له‌ زۆر قۆناغدا پێویستی به‌ ئارامگرتنی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌یه‌ . 

4-به‌ره‌وه‌ و پێش هه‌نگاو بنێ: 
به‌ره‌وه‌ و پَش هه‌نگاونان واته‌ چاودێری به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كه‌ت بكه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ر قۆناغێكدا هه‌نگاوی پێویست بنێ، ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ ئامانجه‌كه‌ت ئه‌وا به‌ تێبینی كه‌موكورتیه‌كان بنوسه‌ره‌وه‌، تا بتوانی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بده‌یت . 

5-كراوه‌به‌ بۆ شكست: 
ژیان به‌رز و نزمی زۆری تێدایه‌ ، ده‌توانیت هه‌موو پلانه‌كانت دا بنێیت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌و ژیانه‌ نابێ كه‌ تۆ ده‌ته‌وێ یاخود ناچێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌یی پلانت بۆ داناوه‌ ، به‌لاته‌وه‌ حاڵه‌تێكی ئاسایی بێت و شكست و كه‌وتنه‌كانت  له‌باوه‌ش بگره‌ و پێشوازییان لێ بكه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ شكت بترسێ باشتر وایه‌  هیچ هه‌ولێك نه‌دات و به‌ به‌راورد به‌ كه‌سێك كراوه‌یه‌ و شكت لای حاڵه‌تێكی ئاسایی له‌ پێشتره‌ له‌وانی دیكه‌ ، بۆیه‌ هه‌ركات شكست هێنا و كراوه‌ بوویت بۆی تووشی جۆرێك له‌ چاونه‌ترسی و ئازایه‌تی ده‌بیت و باشتر به‌رده‌وامی ئه‌ده‌یت بۆ گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كه‌ت . 

6-خۆت بده‌ره‌ ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆزەتیڤ  بیرده‌كه‌نه‌وه.‌ 

7-متمانه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت.
8-فۆكه‌س بخه‌ سه‌ر ئه‌و شته‌ی ده‌ته‌وێ كۆنترۆڵی بكه‌یت.