هۆكارەكانی سەرئێشەی مانگی ڕەمەزان و چۆنیەتی چارەسەر

718 جار خوێندراوەتەوە کات05:55 بەروار13-05-2019
هۆكارەكانی سەرئێشەی مانگی ڕەمەزان و چۆنیەتی چارەسەر
ڕاچڵەكین-

زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی سه‌رئێشه‌ ده‌بن له‌ کاتی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ تایبه‌ت له‌ چه‌ند ڕۆژێکی سه‌ره‌تادا،بۆ زانینی هۆکاره‌کانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌ كە دكتۆر كامەران پزیشكی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی ئامادەی كردووە.


 گرنگترین هۆکاره‌کانی :
1- دابه‌زینی ئاستی دابه‌زینی شه‌کر له‌ خوێن به‌ تایبه‌ت دوای بانگی عه‌سر .

2- نه‌مانی مادده‌ی کاڤیین : به‌ تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی پێش ڕه‌مه‌زان به‌ ڕۆژ بڕێکی زۆر چا و قاوه‌ و نه‌ستله‌ و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان ده‌خۆنه‌وه‌ .
 
3- نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو : ده‌بێته‌ هۆی وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و دابه‌زینی فشاری خوێن و دابه‌زینی ئاستی ئوکسجین له‌ خوێن دا .

4-  تێک چوونی سیستمی خۆراکی ڕۆژانه‌ : به‌ هۆی تێک چوونی کاتی خواردن و جۆری خۆراک له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان .

5- ماندوو بوون له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون.

6-تێک چوونی خه‌و و شه‌ونخوونی و که‌م خه‌وی .

7-هۆکاری تر که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕۆژووبوونه‌وه‌ نیه‌ وه‌ک گرژبوونی ماسولکه‌کانی مل ، خه‌مۆکی ، فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ، هتد .

8- به‌رزی پله‌ی گه‌رما .

9-نیشانه‌ی دابه‌زینی نیکۆتین له‌و که‌سانه‌ی جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ ده‌کێشن .

10-کۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده‌ دوای نان خواردن.

11- که‌می ڤیتامین و کانزا و به‌دخۆراکی .

-شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
1-پێویسته‌ ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت دوا بخرێت، خواردنی زه‌ڵاته‌ و مێویه‌ک له‌ کاتی پارشێو زۆر به‌ سووده‌ .

2- خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له‌ ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو ، هه‌موو نیو كاتژمێر جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌، ئاوه‌که‌ فێنک بێت یان ئاساییه‌ باشتره‌ له‌ ئاوی زۆر سارد .

3- ڤیتامین (B12 ) : خواردنی بڕێکی پێویست له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین (B12 ) وه‌ک هێلکه‌ ، شیر و به‌هه‌رمه‌کانی ، ماسی ، گۆشتی سووری بێ چه‌وری ، مریشک.
 
4- خواردنی دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان وه‌ک ئاری بۆر به‌ شێوه‌ی نانی تیری یان هه‌ورامی ، پاقله‌مه‌نیه‌کان .

5- خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه‌ وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده‌ سێ بۆ چوار جار له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆیت .

6- ڕێكخستنی کاته‌کانی نووستن ،دوور بکه‌ره‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی ؛ به‌ ڕۆژ مه‌خه‌وه‌ و به‌ شه‌و به‌خه‌به‌ر بیت له‌ به‌ربانگه‌وه‌ تا پارشێو.
 
7- زیاتر له‌ یه‌ک كاتژمێر زیاتر مه‌چۆره‌ به‌ر تیشکی خۆر دوای كاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ ، دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی گه‌رم .

8- دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی قه‌رباڵغ و ژاوه‌ژاو و ده‌نگی به‌رز .
 
9- که‌م کردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوکێ به‌ پێ توانا .

10- به‌کارهێنانی ده‌رمان به‌ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش .