به‌ڤیدیۆ.. پێنج برا له‌ روداوێكی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا

10639 جار خوێندراوەتەوە کات06:12 بەروار11-05-2019
به‌ڤیدیۆ.. پێنج برا له‌ روداوێكی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا
راچڵه‌كین

له‌ روداوێكی دڵته‌زێندا، پێنج برا به‌هۆی‌ پێكدادانی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ پارێزگای‌ ناسریه‌ له‌ باشوری‌ عیراق گیانیان له‌ده‌ستدا، دوای‌ ئه‌وه‌ی له‌ ناشتنی ته‌رمی دایكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

روداوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ 11ی‌ ئایار له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری‌ چارچه‌ر له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیدا روویداوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس به‌ میدیا عیراقییه‌كانی‌ راگه‌یاندووه‌، روداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای‌ نێوده‌وڵه‌تی نێوان هه‌ردوو پارێزگای‌ ناسریه‌ و موسه‌ننا رویداوه‌.

وتیشی، به‌هۆی‌ پێكدادانی‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری‌ چارچه‌ر - تانكه‌ری‌ سوته‌مه‌نی‌، پێنج برا كه‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، دوای‌ روداوه‌كه‌، ته‌رمی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری‌ كراون و ته‌واوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، دانیشوی پارێزگای‌ به‌سره‌ن.