فەرهاد سەنگاوی لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی دەركەوتەوە

9809 جار خوێندراوەتەوە کات01:23 بەروار07-05-2019
فەرهاد سەنگاوی لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی دەركەوتەوە

راچڵەكین
بێژەرو نووسەری كورد فەرهاد سەنگاوی وێنەیەكی لە سۆشیال میدیا لەگەڵ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڵاودەبێتەوە.


فەرهاد سەنگاوی لەدوای راپەڕینی 1991 رووی كردە دەرەوەی وڵات، دواتر بۆ كاری سیاسی گەڕایەوە كوردستان و پشتگیری لە دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە 25-7-2009.

لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستاندا فەرهاد سەنگاوی لە فراكسیۆنی یەكێتی بوو بە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.

 نوێترین دەركەوتنی فەرهاد سەنگاوی لەگەڵ مەحمود سەنگاوی

لە سەروبەندی بانگەشەی ریفراندۆمی 25-9-2017 فەرهاد سەنگاوی و چەند كەسێكی تر لە دژی بەرەی ریفراندۆم دروشمی (نەخێر لە ئێستا)یان بەرزكردەوە بە بیانووی ئەوەی كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم گونجاو نییە.

ئەم هەڵوێستەی سەنگاوی و چەند هەڵوێستێكی پێشوو تری بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی زوویركردو بەهۆیەوە سەنگاوی لە كاری پەرلەمانی و لە فراكسیۆنی یەكێتی دوورخرایەوە.