هونەرمەندێكی ناوداری ئێرانی بریندار دەكرێت

129 جار خوێندراوەتەوە کات12:04 بەروار01-05-2019
هونەرمەندێكی ناوداری ئێرانی بریندار دەكرێت
 
راچڵەكین 
 
عەلی ڕەزا ئیفتیخاری هونەرمەندی ناوداری ئێران لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشی كرایە سەر و بریندار كرا.
 
لە نزیك گوندی ئاراسنجی سفلی لە سنووری شاری ساوە لە پارێزگای مەركەزی لە ئێران عەلی ڕەزا ئیفتیخاری هونەرمەندی ناوداری ئێرانی لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو هێرشی كرایە سەر و بریندار كرا. 
 
بە وتەی یەك لە نزیكەكانی ئەو هونەرمەندە، دەموچاوی ئیفتیخاری بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و پاش چەند كاتژمێرێك ڕەوانەی ماڵەوە كراوە. 
 
 یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئیفیتخاری ڕایگەیاندووە كە ناوبراو هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كەسدا نییە و پێیان سەیرە كە هێرشی كراوەتەسەر. 
 
هاوكات عەلی عەزیزی بەڕێوەبەری كارە هونەرییەكانی ئیفتیخاری ڕایگەیاندووە، لە سەر ڕێگای ساوە نزیكەی 10 شەرڵاتان و چەقۆ وەشێن پەلاماریان داین و لەئەنجامدا سەروچاوی هونەرمەندعەلی ڕەزا ئیفتیخاری برینداربوو و لەئێستادا دۆخی تەندروستی ناوبراو جێگیرە. 
وتیشی: لەئێستادا سكاڵامان تۆماركردووە و چاوەڕێی دامودەزگا پەیوەندییەدارەكانین.