دوای 37 ساڵ لافاو ونبویەكی جەنگی ئێران عێراقی گەڕاندەوە

1489 جار خوێندراوەتەوە کات10:32 بەروار24-04-2019
دوای 37 ساڵ لافاو ونبویەكی جەنگی ئێران عێراقی گەڕاندەوە

ڕاچڵەكین-


بەرپرسانی عێراقی ڕۆژی سێ شەممە ئاشكرایان كرد ئێسك و پروسكی سەربازێكی عێراقی كە لە ماوەی جەنگی ئێران عێراق بە ونبوو لە قەڵەم دراوە لە ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردوو، لافاوە بەهێزەكەی ئەم ماوەیە لەگەڵ كەلوپەلەكانیدا  گەڕاندویەتیەوە بۆ ناو خاكی عێراق و گەیشتۆتەوە شاری "المشرح" لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق.

بەرپرسێك لە پارێزگای "میسان" ئاشكرای كرد كە ئێسك و پروسكی "عبدالامیر  حاج جبار الجادری " لەڕێی شتومەكەكانیەوە ناسراوەتەوە و ناوی لەسەر ئەو مەدالیایە هەڵكۆڵراوە كە لە ملیدا بووە و لەناو كەلوپەلەكاندا كاتژمێری دەستی و قەڵەم و بڕێك پارەی كانزایی هەبووە.

ئەم سەربازە عێراقیە ساڵی 1982 وون بووە لەو ماوەیەی هێزی عێراقی چەند شارێكی سنوری ئێران عێراقی داگیر كرد وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ بۆردومان كردنی شاری بەسرە لە لایەن هێزی ئێرانیەوە و ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ 37 ساڵ بەر لە ئێستا.