هادی عامری: بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین هیچ هێزێكی بیانی لەعێراقدا بمێنێتەوە

59 جار خوێندراوەتەوە کات07:47 بەروار24-04-2019
هادی عامری: بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین هیچ هێزێكی بیانی لەعێراقدا بمێنێتەوە
 
 
راچڵەكین 
 
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، رایگه‌یاند، قبوڵی ناکەن هیچ بنکەیەکی ئاسمانی و هێزێکی بیانی لە ناو خاکی عێراقدا هەبێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2019  هادی عامری،سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح  لە وتارێکدا لە مەراسیمی شەهیدانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە ناو خاکی عێراق لە ساڵی 2011ەوە لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووە و پێویست بە دووبارە دەرکردنەوەی ناکات.

 

وتیشی، "كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکە جبەخانە و کۆگاکانی بۆ عێراق کردەوە و هەموو پشتیوانییه‌كی کردین.
 
 
عامری باسی لەوەشكرد،  لەکاتێکدا هەموو لایەک لە عێراق هەڵدەهات و وای دەزانی عێراق کۆتایی دێت، وڵاتان کاتێک لە خەو هەڵسان کە داعش لە هەولێر نزیکبووەوە و ئەو کات بڕیاریاندا هاوپەیمانی لە دژی داعش پێکبهێنن.
 
 
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سوپاسی قوربانی و پشتیوانییه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانیشی كرد، به‌ تایبه‌تی له‌ شەڕی داعشدا.