وەزیری ئاوەدانكردنەوە: بەپێی توانا دەست دەكەینەوە بەكاركردن لە چارەسەكردنی گرفتی رێگاوبانەكان

66 جار خوێندراوەتەوە کات03:56 بەروار24-04-2019
وەزیری ئاوەدانكردنەوە: بەپێی توانا دەست دەكەینەوە بەكاركردن لە چارەسەكردنی گرفتی رێگاوبانەكان
 
راچڵەكین 
 
 
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، دوای كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ  وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم بەڵێنی دا بەپێی توانا دەستبكەنەوە بەكاركردن لەچارەسەركردنی ئەوگرفتانەی كە لەرێگاوبانەكانی سنوری ئیدارەی راپەرین هەیە. 
 
  یاسین خزر تەها پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەهەژماری خۆی بڵاویكردوەوتەوە،" تەها ئەمرۆ بۆ بەداواداچوونی گرفتی رێگاو بان لە سنوری پشدەر و بتوێن لەگەل وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوون كۆبومەوە".
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەلێنی دا بەپێی توانا دەست بكەنەوە بەكاركردن لە چاەرەسەكردنی ئەو گرفتانەی رێگاو بانەكان".
 
ئەوپەرلەمانتارە  باسی ناوی ئەو شەقامانەی كردووە كە  گرفتیان هەیە ئەوانیش: 
1- نۆژەنكردنەوەی رێگای (رانیە ،قەڵادزی، حاجیاووا ،چوارقورنە ،خەلەكان، مێرگەسەر)
2- دروستگردنی رێگای چێوەی خوارو چێوەی سەروو
3- نۆژنكردنەوەی پردەكانی سنووری ئیدارەی راپەرین وەكو پردەكانی (قەرەنیاغا، توەسوران، ژاراوە، بەستەستین، سەنگەسەر)
4- گۆرینی (پردی دەربەندی رانیە)، بەپردێکی مۆدێرن.