وەزیری كۆچ و كۆچبەران: ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران رەتدەكەینەوە

73 جار خوێندراوەتەوە کات03:28 بەروار24-04-2019
وەزیری كۆچ و كۆچبەران: ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران رەتدەكەینەوە
 
 
راچڵەكین 
 
وەزیری كۆچ و كچۆبەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق بەزۆرناردنەوەی پەنابەران بەبێ ویستی خۆیان  پێنەدانی مافەكانیان رەتدەكاتەوە.
 
 
فەڕەنسا (1300) یۆرۆ دەداتە ئەو پەنابەرە عێراقیانەی بە ویستی خۆیان لەو وڵاتەوە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک رازی نابن لە بەزۆرناردنەوەی پەنابەران.

 

نەوفل بەها وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق كە لەئێستدا بەسەردانێكی  فەرمی لە فەڕەنسایە و لەشاری لیل بەئامادەبونی پارێزگاری ئەو شارە  لەگەڵ كۆمەڵێك لەپەنابەرانی عێراقی  كۆبووە و  رایگەیاند،   خۆیان بەزۆرناردنەوەی پەنابەران بەبێ ویستی خۆیان رەتدەكەینەوە. 
 
وتیشی، چاودێری ئەو رێکارانە دەکەن کە بەرامبەر ئەو پەنابەرانە دەگیرێتەبەر کە بە ویستی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنرێنەوە.
 
 
هاوكات حاکمی ئیداری  ناوچەی اریل لۆگۆند لە کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیركۆچی عێراق رایگەیاند کە حکومەتی وڵاتەکەی کار دەکات لەسەر پرۆگرامی گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی پەنابەران و بڕی (1300) یۆرۆ و بلیتی گەڕانەوەش بۆ هەر کەسێک دابین دەکات کە ئەو ویستەی هەبێت.