تاوه‌ری‌ ئیڤڵ روناكییه‌كانی‌ خامۆش ده‌كات

10481 جار خوێندراوەتەوە کات08:18 بەروار21-04-2019
تاوه‌ری‌ ئیڤڵ روناكییه‌كانی‌ خامۆش ده‌كات
راچڵه‌كین

وه‌ك ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كانی‌ وڵاتی سریلانكا، ته‌واوی‌ روناككه‌ره‌وه‌كانی‌ تاوه‌ری‌ ئیڤڵ له‌ پارس خامۆش ده‌كرێت.

ئیداره‌ی‌ تاوه‌ره‌كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك نوسیوێتی "ئه‌مشه‌و كاتژمێر 00:00 ته‌واوی‌ روناكییه‌كه‌ی خامۆش ده‌كرێت وه‌ك هاوخه‌میه‌ك بۆ قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی سریلانكا".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، هەشت تەقینەوە ڕوویانداوە کە بەهۆیەوە سێ کڵێسای شارەکانی کوتشیکادی لە کۆڵۆمبۆ و هەردوو شاری نگۆمبۆ و باتیکالوا و چەند ئوتیلێکی شاری کۆلۆمبۆی یایتەختی کردووەتە ئامانج، لە کاتی تەقینەوەکاندا لە کڵێساکانی ئەو وڵاتە شوێنکەوتوانی ئایینی مەسیحی سەرقاڵی ئاهەنگەکانیان بوون بە بۆنەی جەژنی "فسح"ەوە.

وتەبێژی پۆلیسی سریلانکا ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی زنجیرە تەقینەوەکانی ئەمڕۆ بەرزبووەتەوە بۆ ٢٠٧ کوژراو و زیاتر لە ٤٠٠ بریندار.