كەشوهەوای شارەكانی هەرێم

108 جار خوێندراوەتەوە کات10:42 بەروار15-04-2019
كەشوهەوای شارەكانی هەرێم

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی  ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی  نیسانی 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم  ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا، پاشان لەهەندێك كات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. 
 
ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 28 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو 15پلەیە و لەسلێمانیش 26 پلە بە 13 پلە و دھۆك  26 بە 14 پلە و كەركوكیش 29 بە 15 پلە دەبێت.

كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ سێشەممە 16ی نیسانی 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت، لەشەودا ئەگەر نمەباران لەهەندێك ناوچە هەیە.

ھەروەھا سبەی لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 24 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو 15 پلە دەبێت ، لەسلێمانیش 24 پلە بە 14 پلە و دھۆك  22 بە 15 پلە و كەركوكیش 27بە 15 پلە دەبێت.