سبەی مووچەی ئەم شوێن و وەزارەتە دابەش دەكرێت

939 جار خوێندراوەتەوە کات07:33 بەروار14-04-2019
سبەی مووچەی ئەم شوێن و  وەزارەتە دابەش دەكرێت
راچڵەكین-
 
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بەردەوامی دەدات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران بێ پاشكەوت و سبەی دووشەممەش وەزارەتێك و  شوێنێك مووچەیان پێدەدرێت. 
 
بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە رۆژی 7ی نیسانی 2019 دەستكراوە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێم.
 
 
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری بە راچڵەكین-ی راگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی  و خاوەن پێدوایستییە تایبەتییەكان دابەشدەكرێـت.
 
ئاماژەی بەوەشكرد،  ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی نیسانی 2019 مووچەی مانگی 1ی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی دادوەری دابەشكرا.
 
باسی لەوەشكرد، وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت لەدابەشكردنی مووچەی ئەو شوێن و وەزارەتانەی كەتائێستا مووچەیان پێنەدراوە. 

 

ئەوەش لەكاتێكدا دێت كە دەنگۆی ئەوە هەبوو، وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2019 پێش بخات، بەڵام وادەكەی لەمانگەكانی پێشووتر (هەموو 5ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرا) زیاتر دوا كەوت، بە پێی ڕوونكردنەوەی وەزارەتی داراییش بێت، هۆكاری دواكەوتنەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە:"بەشێك لەوەزارەتەكان لەئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەراندا، پێشینەكانیان لێبڕیبوون، بەڵام وەزارەت ئەو لیستانەی ڕەتكردووەتەوەو داوایكردووە لیستی مووچە بەبێ لێبڕینی پێشینەكان ئامادە بكرێت."