له‌ په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵه‌كه‌ت ئه‌م 10 ڕێنماییه‌ سوودی ده‌بێت بۆت

85 جار خوێندراوەتەوە کات12:34 بەروار14-04-2019
له‌ په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵه‌كه‌ت ئه‌م 10 ڕێنماییه‌ سوودی ده‌بێت بۆت
ڕاچڵه‌كین-

دایك و باوك ئه‌و كاته‌ به‌خته‌وه‌رن كه‌ منداڵێكی عاقڵ و زیره‌ك و به‌ڕه‌وشتیان هه‌بێت، بۆ په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵیش ده‌كرێت دایك و باوك سوود له‌م 10 ڕێنماییه‌ وه‌ربگرن.

1– کاتێکی زۆریان پێ بدەن بۆ یاری کردن:
سەرەکیترین بەرپرسیاریەتی بۆ منداڵ یاریکردنە، منداڵ پێویستە یاری بکات و فێرببێ خۆی ژوورەکەی پاک بکاتەوە، پیتەر گرێی زانای دەروونناسی منداڵ، لە زانکۆی بۆستنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەڵێت”منداڵ وانەکانی ژیان لە هاوتەمەنەکانیەوە فێر دەبێت نەک لە پێگەیشتووەکان، ئەوان ناتوانن فێربن یان کارلێک بکەن لەگەڵ گەورەکان، کەواتە بهێڵن منداڵەکانتان بچنە دەرێ و تێکەڵی هاوتەمەنەکانیان بن”

2ـ مەهێڵە منداڵەکەت گوێبیستی دەمەقاڵی و کێشەکانتان بێت:
مێشکی منداڵان پێکدێت لە توانایەکی گەورەی فێربوون و هەستیاری هەر لە منداڵیەوە، کاتێک ئەوان گوێبیستی کێشەی گەورەکان دەبن ئەوا ڕاستەوخۆ کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر دەرونیان دەبێت.کەواتە هەرگیز مەهیڵە منداڵەکەت گوێبیستی کێشەو گفتوگۆو دەمەقەڵیەکان ببێت.

3– هەرگیز بەمنداڵانی تر بەراوردی مەکە:
پاڵنەری سەرکەوتن لە کۆمەڵگادا خۆ بەراوردنەکردنی تاکەکانە بەوانی تر، مرۆڤ هەمیشە خۆی بێت باشترە، لە منداڵانیش بەهەمان شێوە بەراوردکاری باوەڕ بەخۆبونیان کەم دەکاتەوە.

4ـ فێریان بکە هەستە نەرێنیەکانیش هەن و باسیان لێوە بکات:
هەموو منداڵێک جاروبار بە ترس و دڵە ڕاوکێ دا تێپەڕ دەبێت لەسەر زۆر شت، جا پێویستە تێیان بگەینیت کە ئەو هەستانە ئاسایین و بتوانێ باسیان لێوە بکات، تا بەیەکەوە بتوانن چارەسەریان بکەن.

5– ئاشنابوون بە تواناکانیان:
هەر منداڵێک پێویستە بزانێت کە هەرشتێک بەدەست بێت پێویستی بە ڕەنج دانە، ئەوە گرنگە منداڵ پاڵ بەخۆیوە دەنێت بۆ کردنی هەر شتێک، پێویستە هانبدرێن لەلایەن گەورەکانەوە بۆ جێبەجێ کردنی چەند ئەرکێکی قوورس بۆنمونە هانیان بدەیت بە وشەی ئەرێنی وەكو تۆ دەتوانیت، تۆ باشی تۆ زیرەکیت.

6ـ نرخ بۆ کەلتورە خێزانیەکان دابنێت:
بوون لەگەڵ خێزان و خۆشەویستی هێزێکی زۆر ئەداتە منداڵ و پاڵی پێوەدەنێ بۆ پێشەوە، دەربڕینی خۆشەویستی و ڕێزگرتن لەناو خێزان یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی پێگەیاندنی منداڵێکی تەندروست و دڵخۆش، پەیوەندی نێوان دایک و باوکان و منداڵ ئاڵوگۆڕکردنی هەستەکانیان پەیوەندیێکی بەتین لەنێوانیان دروست دەکات.

7– بهێڵە شانسیان تاقی بکەنەوە:
منداڵا پێویستیان بە چاودێریکردنێکی سنوردار هەیە، ناکرێت دایکان و باوکان چاویان لەسەر هەر هەنگاوێکیان بێت، لەتوێژینەوەک کە زانایانی دەروون ناسی منداڵ دەریدەخەن کە بە زۆر گرنگی دان بە منداڵ و زۆر چاو لەسەر بونیان ڕەنگە کەمتر نەخۆش کەون و کەمتر توشی گرفت ببن، بەڵام کەمتر ئەزموون دەکەن و فێر دەبن.

8ـ هەستی بەرپرسیارەتی خۆییان پێ ببەخشن:
پێویستە منداڵ فێری گرتنە ئەستۆی هەندێک بەرپرسیاریەتی ببێت وەکو خاوێنکردنەوەی ژوورەکەی، ئەرکەکانی ماڵەوەی، چونکە کاتێ منداڵ دەڵێت من ناتوانم ئەمە بکەم بە تەنیا تۆش یارمەتی بدەیت لە هەموو جارەکان ئەوا فێری تەمبەڵی دەبێت و ناتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت، هەمیشە چاوی لەوە دەبێت دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکرێت.

ـ9 دروستکردنی یادگاری جوان:
لە چەند توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد سەلمێنراوە کە ئەو کەسانەی لەسەردەمی منداڵیدا یادگاری جوانیان هەبووە کەمتر توشی لادانە ڕەوشتییەکان بوونەتەوە، بە پێی ئەوە زۆربەی ئەو کەسانەی لە دەستەی خێرخوازی و خۆبەخشی کاردەکەن لەوانەن کە منداڵیێکی باشییان هەبووە.

10ـ خۆشت دڵخۆش بە:
منداڵان زۆربەی هەستەکان لە گەورەکانەوە فێر دەبن، دڵتەنگی و پێکەنین و دڵخۆشی تۆ ڕەنگدانەوەن لەسەردەروونی منداڵەکەت، بۆیە لەبەر خۆت و ئەو پێویستە دڵخۆش بیت