خۆی كردوه‌ به‌ باڕبی و قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌س ناكات

151 جار خوێندراوەتەوە کات12:32 بەروار14-04-2019
خۆی كردوه‌ به‌ باڕبی و قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌س ناكات

ڕاچڵه‌كین-

دوای چه‌ندین ساڵ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری و خه‌رجكردنی هه‌زاران دۆلار ئافره‌تێكی به‌ ڕه‌گه‌ز ڕوسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ شێوه‌ی‌ خۆی گۆڕی بۆ "باڕبی" زیندوو به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆری بۆ ئه‌م جۆره‌ بووكه‌.

تاتیا تۆزوفا زیاتر له‌ 160 هه‌زار دۆلاری سه‌رف كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شێوه‌ی‌ خۆی بگۆڕێت بۆ بوكی باڕبی و زۆرترین بڕی بوكی باڕبی كڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌ی‌ بوكی باڕبی له‌ جیهاندا دروست بكات.

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت" هیچ هاوڕێیه‌كم نییه‌ چونكه‌ هیچ كاتم نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كه‌س به‌سه‌ری ببه‌م" و ته‌واوی ژیانی وه‌ك باڕبیه‌ك به‌سه‌ر ده‌بات و تاكه‌ هاوڕێی ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی كه‌ پزیشكه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌ 11 ساڵانه‌كه‌ی‌.

تۆزۆفا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ منداڵی بووه‌ په‌نای بردۆته‌ به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوور بووه‌ هه‌میشه‌ به‌ قژێكی زه‌رد و شێوه‌ی‌ باڕبی ده‌ربكه‌وێت و ئێستا ته‌نها جلوبه‌رگی ڕه‌نگ په‌مه‌یی ده‌پۆشێت و هاوسه‌ركه‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكی ڕه‌نگ په‌مه‌یی بۆ كڕیوه‌ كه‌ ناوی خۆی له‌سه‌ره‌ و له‌ چه‌ندین پرۆژه‌ و چالاكی جیاواز وه‌ك باڕبی ڕاسته‌قینه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.

نتيجة بحث الصور عن تاتيانا توزوفا

نتيجة بحث الصور عن تاتيانا توزوفا

نتيجة بحث الصور عن تاتيانا توزوفا

نتيجة بحث الصور عن تاتيانا توزوفا

نتيجة بحث الصور عن تاتيانا توزوفانتيجة بحث الصور عن تاتيانا توزوفا