ئه‌مه‌ریكا له‌ 35 وڵاتی جیهان هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییانی

179 جار خوێندراوەتەوە کات11:32 بەروار13-04-2019
ئه‌مه‌ریكا له‌ 35 وڵاتی جیهان هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییانی
 
راچڵەكین 
 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ 35ی وڵاتی جیهان ، ئاستی هۆشداریی بۆ هاووڵاتییانی بۆ هێمای "K"ی به‌رزكردوه‌وه و هۆشداری ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری رفاندنیان له‌لایه‌ن بانده‌ تاوانكاری و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌ئەویش ‌ دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی رفێنراوی خۆی له‌ وڵاتی ئۆگه‌ندا رزگار كرد.
 
 
رووسیا‌ الیوم، بڵاویكردەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاستی هۆشدارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بۆ هێمای "K"ی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ كە ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ هۆشداری له‌ باره‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان و باندی تاوانكاری و رفاندنی هاووڵاتیان, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕیارێكی درووست له‌ باره‌ی شوێنی گه‌شته‌كه‌یان بده‌ن.
 
بەگوێرەی سایتە روسیەكە ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ناو لیستی هۆشدارییه‌كه‌ن بۆ هاووڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، بریتین له‌مانه‌: ئه‌فغانستان، جه‌زائیر، ئه‌نگۆلا، به‌نگلادیش، كۆنگۆ، ئه‌سیوپیا، هایتی، ئێران، عێراق، كینیا، لوبنان، لیبیا، مالیزیا، مالی، مه‌كسیك، نه‌یجه‌ر، نێجیریا، پاكستان، پاپوا گینیای نوێ، فلیپین، رووسیا، سۆماڵ، باشووری سوودان، سوودان، سووریا، ترینیداد تۆباگۆ، توركیا، ئۆگه‌ندا، ئۆكرانیا ڤه‌نزوێلا و یه‌مه‌ن.