هه‌رگیز ئه‌م 10 ده‌ربڕینه‌ به‌ منداڵه‌كه‌ت مه‌ڵێ

659 جار خوێندراوەتەوە کات08:57 بەروار13-04-2019
هه‌رگیز ئه‌م  10 ده‌ربڕینه‌ به‌ منداڵه‌كه‌ت مه‌ڵێ
ڕاچڵه‌كین-

په‌روه‌رده‌ كردن و ڕێنمووی كردنی منداڵ ئه‌ركی سه‌ر شانی دایك و باوكه‌، زۆر گرنگه‌ دایكان و باوكان زانیاریان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵه‌كانیان هه‌بێت، دكتۆر كامه‌ران وه‌ك پزیشكێك له‌م بابه‌ته‌وه‌ ڕێنمووی دایكان وباوكان ده‌كات هیچكات ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ به‌ منداڵه‌كانیان نه‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزبن.

1- مه‌گری یان واز له‌ گریان بهێنه‌ : له‌ کاتی تووڕه‌ بوون منداڵ په‌نا بۆ گریان ده‌بات، باشتر وایه‌ پێی بڵێت تۆ له‌ هۆکاری تووڕه‌یی تێده‌گه‌یت و ئاساییه‌ هه‌ندێ جار بگرین، به‌ڵام هه‌موو شتێک له‌ ژیان دا پێویست ناکات بگرین له‌ پێناوی دا و به‌گریان چاره‌سه‌ر ناکرێت.

2- ته‌واو تۆ گه‌وره‌ بوویت : مناڵ زۆر جار ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ بگرت که‌ وه‌ک گه‌وره‌ مامڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت و پێویستی به‌ لاوانه‌وه‌ و باوه‌شپێکردنی دایکان و باوکان هه‌یه‌.

3- نابێت بترسیت چونکه‌ هیچ شتێک نیه‌ لێی بترسیت : باشتر وایه‌ هۆکاری ترسه‌که‌ی بۆ باس بکه‌یت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌نگێکی به‌رز ترسا، پێی بڵی دوای که‌مێک نامێنێت و له‌ باوه‌شی بگره‌.

4- ته‌ماشای هاوڕێکه‌ت بکه‌ چۆن هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات :هه‌ر منداڵێك توانا و به‌هره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ که‌ جیاوازه‌ له‌ منداڵێکی دیكه‌، بۆیه‌ پێویستی به‌ هاندان و یارمه‌تی هه‌یه‌.

5- بێ گفتوگۆ خێرا ئه‌مه‌ بکه‌ "پێویسته‌ هۆکار و سووده‌کانی کاره‌که‌ی بۆ ڕوون بکه‌یته‌وه‌.
 
6- به‌ باوکت ده‌ڵێم : هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک منداڵ تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات، لێپیچنه‌وه‌ پێویسته‌ دوای دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ چه‌ند جارێ به‌ڵام دوور له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و لێدان و تووڕه‌یی، له‌ بری ئه‌وه‌ بێ به‌شی که‌ له‌ ئه‌و شتانه‌ی حه‌زی لێی یه‌تی.

7-  ئه‌م کاره‌ به‌ تۆ ناکرێت :وا له‌ مناڵه‌که‌ت ده‌که‌یت له‌ هه‌موو شتێک دا پشت به‌ تۆ ببه‌ستێت چونکه‌ وا لێکی ده‌داته‌وه‌ که‌ ناتوانێت به‌ ته‌نها هیچ شتێك بکات.

8- به‌ ته‌نها به‌ جێم بێڵه‌ و وازم لێ بێنه‌ ئێستا : پێویسته‌ یاریه‌ک یان شتێکی بده‌یتێ تا خه‌ریک ببێت پێوه‌ی ئه‌گه‌ر خۆت سه‌رقاڵ یان ماندوو یان خه‌ێکی گه‌وره‌ت هه‌بوو.

9- به‌ڵێن بێت ئه‌وه‌ت بۆ بکڕم یان بۆت بکه‌م : چونکه‌ ڕه‌نگه‌ نه‌توانیت به‌ڵێنه‌که‌ت جێ به‌ جێ بکه‌یت یان له‌ بیرت بچێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش مناڵ تووشی نائومێدی ده‌کات ، باشتر وایه‌ پێی بڵێت تۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌یت بۆی بکه‌یت له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر توانیت .
 
10-  زۆر ده‌ستخۆشی له‌ منداڵه‌که‌ت مه‌که‌ بۆ هه‌موو هه‌ڵس و که‌وتێکی : تا بتوانیت جیاوازی بکات له‌ نێوان ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی و کاری ناوازه‌ و نموونه‌یی.