چی دەبێت ئەگەر بۆ ماوەی 10 خولەك تەماشای ناو چاوی بەرامبەرەكەت بكەیت؟

748 جار خوێندراوەتەوە کات10:19 بەروار09-04-2019
چی دەبێت ئەگەر بۆ ماوەی 10 خولەك تەماشای ناو چاوی بەرامبەرەكەت بكەیت؟

ڕاچڵەكین-

ئەنجامی توێژینەوە نوێكان ئەوەی سەلماندوە چاوی مرۆڤ زۆر بەهێزە، لەگەڵ ئەوەی بەراورد ناكرێت بە بەهێزی چاوی هەڵۆ كاتێك توانای بینینی هەیە لە نیوەی شەودا بەڵام لەڕاستیدا ئەو كاتەی بۆ ماوەی چەند خولەكێك تەماشای ناوچاوی بەرامبەرەكەت بكەیت ئەوە زۆر شت ڕوودەدات كە ڕەنگە چاوەڕێی نەكەیت.

What Happens When We Gaze Into Someone’s Eyes for 10 Minutes

جیۆڤانی كابۆتۆ پسپۆڕی بواری دەرون ناسییە لە ئیتاڵیا لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە زانكۆی "ئۆربینۆ" ئەنجامیداوە تیایدا ئەوەی سەلماندوە ئەو كاتەی دوو كەس بۆ ماوەی چەند خولەكێك تەماشای ناوچاوی یەكتری بكەن ئەوە دەتوانن چەند زانیاریەك لە مێشكی یەكتر تێبگەن، و هەندێكجار ڕوخساری بەرامبەرەكەیان لێ دەگۆڕێت بۆ شێوەی هاوڕێیەكیان یان تاكێكی خێزانەكەیان و تەنانەت هەنێك كەس ڕوخساری خۆیان لە شێوەی بەرامبەرەكەیان بینیوەتەوە.

What Happens When We Gaze Into Someone’s Eyes for 10 Minutes
ئەم پسپۆڕە دەرونیە باس لەوە دەكات كە ڕەنگە هۆكاری گۆڕیینی شێوەی مرۆڤ لەبەر چاوی كەسێك كە زیاتر لە 10 خولەك تەماشای بكات نەستی مێشكی مرۆڤ بێت و زۆر كات مرۆڤ ئارەزووی ئەوە دەكات لەم حاڵەتەدا لەو دۆخە دوور بكەوێتەوە كە تیایدایە.

ئێستا تۆ ئامادەیت ئەم بابەتە تاقی بكەیتەوە ؟دوای 10 خولەك لە تەماشاكردنی ڕوخساری كەسێك هەرچیەكت بینی لە كۆمێنت بینوسە.