نیشانەكانی توشبوون یە دڵەڕاوكێ

268 جار خوێندراوەتەوە کات09:58 بەروار07-04-2019
نیشانەكانی توشبوون یە دڵەڕاوكێ
ڕاچڵەكین-

دڵەڕاوكێ حاڵەتێكی دەرونی نائاساییە و تێكڕای خۆشیەكان لە ژیانی مرۆڤ تێكدەدات، بۆ ناسینەوەی ئەم دۆخە دەرونیە و جیاكردنەوەی لە حاڵەتە دەرونیەكانی دیكە چەند نیشانەیەك هەیە.


1- خێرابوونی لێدانی دڵ:
كاتێك هەموو بابەتێك تۆ بترسێنێت ئەمە وادەكات جەستە هۆرمۆنی سترێس دەربدات وەك "ئەدریناڵین و نۆر ئەدریناڵین و كۆرتیزۆڵ" ئەمانە لێدانی دڵ قورس دەكەن و ئەگەر ئەمە زۆر ڕوبدات پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ زۆر زیاد دەكات.

2-خێرا بوونی هەناسەدان:
خێرا بوونی لێدانەكانی دڵ وادەكات هەناسەدان خێراببێت كاتێك دەترسیت و هەندێكجار مرۆڤ وایلێدێت هەست بەوە دەكات هەناسە بەشی ناكات و هەندێكجار كەسەكە دەبورێتەوە.

3-گرژبوونی ماسولكەكان:
جەستەی مرۆڤ لەكاتی ترسدا خۆی ئامادە دەكات، هەموو ماسولكەكان بەیەكەوە لە یەك كاتدا گرژ دەبێت تەنها كاتێك ئارام دەبێتەوە كە سترێسەكە نەمێنێت، زۆر دوبارە بوونەوەی ئەم حاڵەتە ئازاری مل و پشت دروست دەكات و هەناسەدانی قوڵ و یۆگا چارەسەری ئەم كێشەیە دەكات.

4-بەرز بوونەوەی شەكرەی خوێن:
بەشێوەیەكی ئاسایی جەستە خۆی بڕێك لە شەكری ئاسای هەڵگرتوە لەكاتی توشبوون بە دڵە ڕاوكێ بڕی شەكری كۆكراوە لەناو لەشدا زیاتر دەكات.

5- كێشەی نوستن:
ترس وادەكات مرۆڤ هەتا درەنگی شەو خەوی لێ نەكەوێت و بۆ ئەوەش بیانوی زۆر دەهێنێتەوە، لەبەر ئەوە كەسەكە توشی كەمخەوی دەبێت و دڵەڕاوكێ زیاد دەكات و وەك ئامۆژگاریەك بۆ ئەوەی كار و ژیانت لێ تێكنەچێت باشتر وایە ژوور و شوێنی نوستنت شیاو بێت.