ڤیدۆو وێنە؛ هەوری سوپەر سێڵ چییە؟

16112 جار خوێندراوەتەوە کات02:30 بەروار31-03-2019
ڤیدۆو وێنە؛ هەوری سوپەر سێڵ چییە؟

راچڵەكین-

رێكخراوی كەشناسی جیهانی هەورەكانی پۆلێن كردووە و ئەتڵەسێكی تایبەتی بۆ داناوە كە پۆلێن كردنەكە لەسەر بنچینەی بەرزیی و لە شێوەی هەورەكانە، بە شێوەیەك دابەشكراون بەسەر (10) رەگەز و (14) جۆر و (9) شێوە و هەروەها (9) جۆر گۆڕاوی ناوەندی، هەورەكان لە رووی بەرزییەوە دابەش دەكرێن بەسەر سێ بەش دا ئەوانیش هەوری نزم و بەرز و مامناوەندن.


بەگوێرەی پۆڵینی رێكخراوی كەشناسی جیهانی، هەورە باراناوییەكان بەسەر 4 جۆر دابەشكراون، جۆری یەكەم، هەوری سوپەر سێڵ كە دیارترین تایبەتمەندی ئەو هەورانە لەخۆگرتنی گەردەلوولی جۆری میسۆسی-یە كە گەردەلوولێكی قووڵ مەودایە و بە بەهێزی بەدەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە.

 

 هەوری سوپەر سێڵ، كەمترین جۆرەكانی هەورە كە دروست دەبن و سەرهەڵدەدەن و بەگشتی بەوە ناسراون كە بەهێزترین كاریگەرییان دەبێت و لەنێوان 2 تاوەكو 4 كاژێر دەخایەنێت.

جۆرەكانی دیكەی هەورەكان بریتین لە هەوری جۆری سكوۆڵ لاین، مەڵتی سێڵ و سینگڵ سێڵە كە هەر یەك لەوانە بەگوێرەی ریزبەندییان هێز و چڕی بارانەكەی لە زۆرەوە بۆ كەم دەڕوات.