ئەمریكا نهێنییەكی قاسم سلێمانی ئاشكرا دەكات

439 جار خوێندراوەتەوە کات05:33 بەروار17-03-2019
ئەمریكا نهێنییەكی قاسم سلێمانی ئاشكرا دەكات
 
ڕاچڵەكین-
 
یەكەمین فەرماندەی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق نهێنییەكی قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی سوپاس قودسی ئێرانی ئاشكرا دەكات  و دەڵێت: سلێمانی داوای لێكردووە كە پێكەوە دابنشین و دانوستان بكەن.
 
 
لەفیلمێكی دیكۆمێنتاری كە كەناڵی" بی بی سی" لەبارەی ژەنەڕاڵ قاسم سلێمانی دروستكردووە هاتووە كە لە ساڵی 2007دا قاسم سلێمانی پەیامێكی بۆ دیڤید پیترایۆس فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق ناردووە كە پێكەوە دابنشین بە بێ ئامادە بوونی دیپلۆماتكارەكانی ئێران و ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی كێشەی میلیشیا لە باشووری عیراق بە تایبەتی لە سنووری موسڵ.
 
 
دیڤید دەڵێت: لەگەرمەی شەڕەكانی بەسرە لەباشووری عیراق و بەهێزبوونی چەكدارە میلیشیاكانی شیعە، جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری ئەو كاتی عیراق تەلەفۆنی بۆ كردم و پێی ڕاگەیاندم كە ژەنەڕاڵ قاسم سلێمانی حەز دەكات پێكەوە كۆببنەوە.
 
 
لەپەیامەكەیدا سلێمانی بە دیڤید پیترایۆس ، وتووە: "ژەنەڕاڵ دیڤید تۆ دەبێت بزانی كە قاسم سلێمانی نەك سیاسەتی ئێران لە عیراق پیادە دەكات، بەڵكوو كۆنترۆڵ كردن و پیادە كردنی سیاسەتی ئێران لە سوریا و ئەفغانستان و غەزە لە ئەستۆی مندایە، دیپلۆماتكارەكان فەرامۆش بكە و لەگەڵ من ڕێككەوتن بكە، بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەسرە وەرە پێكەوە ڕێككەوتن بكەین."
 
 
 
 دیڤید پیترایۆس دەڵێت: پێشنیارەكەی قاسم سلێمانیم ڕەتكردەوە. دیڤید ئاماژە بەوە نەكات كە بۆچی و لەسەر چی پێشنیارەكەی ڕەتكردۆتەوە. 
 
هەر لە مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی ساڵی 2007 دانوستانەكانی نێوانی ئێران و ئەمریكا لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە بەغدا دەستپێكرد بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەو كاتی عێراق.
 
  سەرچاوە/  بی بی سی