كه‌ركوك.. ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ئاڵتوونچیه‌ك بریندار ده‌كه‌ن

65 جار خوێندراوەتەوە کات08:56 بەروار14-03-2019
كه‌ركوك.. ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ئاڵتوونچیه‌ك بریندار ده‌كه‌ن
راچڵه‌كین

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو، دزی له‌ ئاڵتوونچیه‌ك ده‌كه‌ن و دوای برینداركردنیشی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای‌ شاری‌ كه‌ركوك، هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی‌ (عه‌بدولخالق محه‌مه‌د عه‌زیز) كه‌ پیشه‌ی ئاڵتوونچیه‌ و دوای‌ بردنی پاره‌ و كه‌لوپه‌له‌كانی‌، برینداریان كردووه‌ و هه‌ڵهاتوون.

دوای‌ روداوه‌كه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و برینداره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.