چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری‌ به‌غدا ژێر ئاوكه‌وتن

377 جار خوێندراوەتەوە کات08:19 بەروار14-03-2019
چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری‌ به‌غدا ژێر ئاوكه‌وتن
راچڵه‌كین

به‌هۆی‌ باران بارینی به‌خوڕه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی شاری‌ به‌غدای پایته‌ختی عیراق ژێر ئاوكه‌وتن و تیمه‌كانی‌ به‌رگریی شارستانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌ خستۆته‌گه‌ڕ.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی به‌غدا، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، دوای‌ ژێر ئاوكه‌وتنی ناوچه‌ی شه‌عب له‌ شاری‌ به‌غدا، ته‌واوی‌ تیمه‌كانی‌ به‌ری‌ كه‌ڕاده‌ هه‌وڵه‌كانیان خسته‌گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی‌ باران بارین و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتبوو.

به‌هۆی‌ باران بارینی به‌خوڕه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی شاری‌ به‌غدای‌ پایته‌ختی عیراق ژێر ئاوكه‌وتن و زیانی‌ ماددی زۆر به‌ر هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ كه‌وت.