ئینستاگرام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت

254 جار خوێندراوەتەوە کات08:03 بەروار14-03-2019
ئینستاگرام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

كۆمپانیای فه‌یسبوكی خاوه‌ن تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌رده‌وامه‌ له‌ زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فه‌یسبوك بۆ ئینستاگرام و له‌ ئێستاشدا سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌وا، وه‌ك چۆن له‌ فه‌یسبوك دا تایبه‌تمه‌ندیی (Watch Party) هه‌یه‌ به‌منزیكانه‌ش بۆ ئینستاگرام زیاد ده‌كرێت و به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنه‌ران.

ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له‌ فه‌یسبوك كاری ئه‌وه‌یه‌ كاتێك به‌كارهێنه‌ر ته‌ماشای ڤیدیۆیه‌ك ده‌كات ده‌توانێت كلیك له‌سه‌ر Watch Party بكه‌ و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا پێكه‌وه‌ سه‌یری بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی (Share) یان هاوبه‌شیی پێبكات.

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا زانیاریی زیاتری له‌سه‌ر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ ئینستاگرام له‌ به‌شی دایرێكت یاخود په‌یوه‌ندیی ڤیدیۆیی به‌رده‌ست ببێت.
 


وێنەی تایبەتمەندییەکە