سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

34 جار خوێندراوەتەوە کات07:28 بەروار14-03-2019
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
راچڵه‌كین

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا، جیرمی هه‌نت، په‌یوه‌ندی به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌رده‌وامیدان به‌ شه‌ڕی تیرۆر گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

به‌گوێره‌ی‌ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، جه‌ختی له‌سه‌ر په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و به‌ریتانیا كردووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌دیهاتنی ئارامی و گه‌شه‌ی ئابوری.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پرسی مانه‌وه‌ی هێزی بیانی‌ له‌ عیراق، عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه‌، كه‌ هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی‌ بیانی‌ له‌سه‌ر خاكی عیراقدا بوونی و ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ بوونیان هه‌یه‌ ته‌نها ئامانجیان شه‌ڕی تیرۆر و مه‌شقپێكردنی هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ عیراق وڵاتێكی دیموكراتی و فره‌ ره‌نگه‌ و به‌بێ جیاوازی‌ گرنگی به‌هه‌موو هاوڵاتی خۆی ده‌دات.