كچێكی رفێنراوی‌ ئێزیدی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رزگار كرا

352 جار خوێندراوەتەوە کات06:41 بەروار14-03-2019
كچێكی رفێنراوی‌ ئێزیدی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رزگار كرا
راچڵه‌كین

ژنێكی رفێنراوی‌ ئێزیدی، دوای‌ تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر رفاندنیدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دۆزرایه‌وه‌.

ئه‌و كچه‌ كه‌ دانیشتووی گوندی كۆجۆی سه‌ر به‌ قه‌زای‌ شه‌نگاله‌، ناوی‌ ئاسیا ئلیاس خه‌ڵه‌فه‌ و رۆژی 3ی‌ ئاب له‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ رفێنراوه‌ و دواتر ره‌وانه‌ی‌ سوریا كراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، ئه‌و كچه‌ له‌ كاتی رفاندنیدا ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه‌ و له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا ئه‌و كچه‌ ئێزیدییه‌ حۆی‌ راده‌ستی هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتی كردووه‌.

كه‌سوكاری‌ كچه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و كچه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی داعشدا بووه‌ كه‌ خه‌ڵكی پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ سوریا، خۆیان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردووه‌ و دواتر په‌یوه‌ندیی به‌ كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كچه‌كه‌یان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.

كه‌سوكاری‌ ئه‌و كچه‌ به‌ په‌له‌ رووده‌كه‌نه‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و كچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرنه‌وه‌ و سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ رزگاركردنی كچه‌كه‌یان.