ڕانیە.. ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەستدا

242 جار خوێندراوەتەوە کات05:53 بەروار14-03-2019
ڕانیە.. ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەستدا
راچڵه‌كین

ژنێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵ له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كانی‌ رانیه‌ ئاگری‌ له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌وهۆی سه‌ختی سوتاوییه‌كه‌ی جه‌سته‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "سەرلەیانی ئه‌مڕۆ کاتژمێر ۸ ژنێکی تەمەن ٤۹ ساڵ بەناوی (غ،ل) لەماڵەکەی خۆیان لە ڕانیە/ گەڕەکی کێوەڕەش دوای ئەوەی ئاگری لە جەسەتەی خۆی بەردا، بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا".

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، بەگوێرەی وتەی کەسوکاری ماوەیەکە ناوبراو نەخۆشی دەرونی لەگەڵ بووە و دوای ئەوەی لە پزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی کرا، دواتر ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

پۆلیسی راپه‌رین ده‌شڵێت، كه‌ دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕوداوەکە کردووه‌تەوە و لەسەر ڕوداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەكانیش بەردەوامە.