هۆكارەكانی خێرا لێدانی دڵی منداڵان

135 جار خوێندراوەتەوە کات05:43 بەروار14-03-2019
هۆكارەكانی خێرا لێدانی دڵی منداڵان
ڕاچڵەكین-

لەهەندێك حاڵەتدا لێدانی دڵ خێرا دەبێت بەجۆرێت کە گوێ لە دڵ دەگریت لەبەر خێرا لێدان ناتوانی لێدانەکانی دڵ بژمێریت ئەم حاڵەتە پێی دەڵێن (SVT) لە منداڵ و گەورە روو دەدات. 

هەندێ هۆکاری هەیە بەڵام لە منداڵدا بەزۆری بەهۆی بەکارهێنانی هەندێك دەرمان وەک دەرمانی کۆکە و قەترەی فنیستیل وە بەهۆی نەخۆشی زگماکی دڵەوە روو دەدات.

نیشانەکانی : لە منداڵدا دەبێتە هۆی گریانێکی زۆری بێ هۆ لەگەڵ شییر نەخواردن و بێهێزی .

بۆیە هەرکاتێك هەستت کرد منداڵەکەت زۆر دەگرێ و شیر ناخوات سەردانی پزیشکی منداڵان بکە چونکە گەر ئەم حاڵەتە بەردەوام بێت دەرئەنجامی خراپی دەبێت.

پزیشکی پسپۆری منداڵان بۆ دەسنیشان کردنی ئەم حاڵەتە بە سەماعە گوێ لە دڵێ منداڵەکە دەگرێت ئینجا هێڵکاری دڵی بۆ دەکات گەر پێویست بکات دەینێرێت بۆ ئیکۆی دڵ و هەندێ جار وا پێویست دەکای ١ بۆ ٢ رۆژ چاودێرێ لێدانی دڵی منداڵەکە بکرێت بە ئامێرێکی تایبەت.

 چارەسەری ئەم حاڵەتە لە نەخۆشخانە دەكرێت لە ژێر چاودێری پزیشك.

ئا: دكتۆر ئاكۆ كەریم
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان