لەرووداوێكی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای دهۆك دووكەس گیانیان لەدەستدا

121 جار خوێندراوەتەوە کات03:41 بەروار14-03-2019
لەرووداوێكی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای دهۆك دووكەس گیانیان لەدەستدا
راچڵەكین 
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای شێخان- باعەدرێ، دوو كەس گیانیان لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.
 
لەراگەیەندراوێكدا هاتوچۆی دهۆك ئاماژەی بەوەكردووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی ئازاری 2019  لە سەر رێگای دھۆک - ھەولێر لە نزیک شارۆچکەی شێخان بەھۆی بارانبارین و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنمایەکانی ھاتووچۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تویوتای تایبەت و تویوتایەکی سەربازی روویداوە و لە ئەنجامدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیكەش بە سەختی برینداربوون".
 
ئەوەشیخستووەتەڕوو، بریندارەکان بۆ چارەسەری پێویست  رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک  كراون و تائێستاش رەوشی ھەندێک لە بریندارەکان نا جێگیرە.