ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای دابەشكردنی زەوی بەسەر هەر خێزانێكی عێراق ئەنجامدا

113 جار خوێندراوەتەوە کات03:31 بەروار14-03-2019
ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای دابەشكردنی زەوی بەسەر هەر خێزانێكی عێراق ئەنجامدا
 
راچڵەكین 

 

 

كەمێك لەمەوپێش دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی دەستی پێكرد و بڕیاریشە لەدانیشتنەكە خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسەیەك بكەن. 
 
 
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردەوە، لەدانیشتنەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لەلایەنەكان كردووە كێشەكانی پرسی دیاریكردنی سەرۆك لیژنەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بكەنەوە. 
 
 
هەروەها هەر لەدانیشتنەكە حەلبوسی بڕیاریدا كە لەدانیشتنی داهاتوو  بانگهێشتی سەرۆدی دەستەی خاڵە گومركییەكان  و بەڕێوەبەری گشتی دەستەكە بكرێت .
 
هاوكات هەر لەدانیشتنەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە پێشنیازكراوی دابەشكردنی پارچەیەك زەوی بەسەر هەر خانەوادەیەكی عێراقی كرا.