وەزیری بەرگری توركیا له‌باره‌ی F-35 و S-400 رونكردەوە دەدات

107 جار خوێندراوەتەوە کات03:03 بەروار14-03-2019
وەزیری بەرگری توركیا  له‌باره‌ی F-35 و S-400 رونكردەوە دەدات
 
راچڵەكین 
 
وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند،  وه‌رگرتنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی و مووشه‌كی S-400 زۆر روونه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی زۆر جددی مووشه‌ك و ئاسمانییدایه.
 
خولسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا  ‌ له‌ میانی خوانی نیوه‌ڕۆدا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌سته‌ی ئه‌فسه‌رانی خانه‌نشینی توركیا (TESUD) و ژمارەیەک ئه‌فسه‌ر كۆبووه‌وه‌  و رایگەیاند،  "سه‌ره‌ڕای ژمارەیەک لێدوان، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌بیندرێت كاری ئاسایی له‌باره‌ی F-35وە به‌ڕێوه‌ده‌برێت و فڕۆكه‌وانه‌كانمان و كارمه‌ندانی چاككردنه‌وه‌مان له‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان. چاوه‌ڕوانین له‌ مانگی تشرینی دووه‌مدا، فڕۆكه‌كان بێنه‌ مالاتیا. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ژێرخانمان له‌ مالاتیا ته‌واوبووه‌". 
 
 
 
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌ شكر، كه‌ هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی وه‌رگرتنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و مووشه‌كی S-400 زۆر روونه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی زۆر جددی مووشه‌ك و ئاسمانییدایه‌ و وتی:
 
"پێویست به‌ناو هێنان نییه‌، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شەی ئاسمانیی له‌ هه‌موو وڵاتانی ده‌ورووبەرمانه‌وه‌ دێت. ئه‌وه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو. 
 
باسی لەوەشكردووە، پێویسته‌ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌. له‌ دوای 2011ه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌په‌له‌ هه‌بوو. بۆ ئه‌وه‌یش چووینه‌ لای ناتۆ. ناتۆش ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندای راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كی یه‌ك پاتریۆت بخه‌نەكار. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاتنه‌ ئینجه‌رلیك، عه‌نتاب و مەڕەش. نزیكه‌ی یەک ساڵ و شەش مانگ مانه‌وه‌ و دواتر گوتیان ده‌ڕۆین....". هەر بۆیە بەم خۆرە بەردەوام دەبین لە پرسی مانەوەمان بە گرتنەبەری رێوشوێنی کاتیی.
 
 
ئەوەشیخستووەتەڕوو، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ " كه‌ ئێمه‌ یه‌كێكین له‌و وڵاتانه‌ی له‌ باره‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێمان سپێردراون سه‌باره‌ت به‌ F-35 له‌ رووی دارایی و له‌ رووه‌كانی دیكه‌ به‌ باشترین شێوه‌ و بێ كه‌موكوڕی جێبه‌جێمان كردووە. پاره‌ و به‌شی هاوپشكی خۆمان داوه‌، په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه‌ نه‌خشه‌سازی ژماره‌یه‌ك له‌و پارچانه‌ی به‌ر ئێمه‌ كه‌وتووە و كه‌ره‌سته‌ی خاویان هی ئێمه‌ بێ كه‌موكوڕی به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان".