فه‌رمی، ریاڵ مه‌درید به‌رگریكارێكی گواسته‌وه‌

258 جار خوێندراوەتەوە کات02:29 بەروار14-03-2019
 فه‌رمی، ریاڵ مه‌درید به‌رگریكارێكی گواسته‌وه‌


 فه‌رمی، ریاڵ مه‌درید به‌رگریكارێكی گواسته‌وه‌

به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌ی پۆرتۆ راگه‌یاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیدێر میلیتاوی به‌رگریكاری یانه‌ی پۆرتۆ له‌ هاوینی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م نێچیری زیدان وایه‌ له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریزی مه‌دریدییه‌كان.

گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی زیدان دێت له‌ ریاڵ و ده‌یه‌وێت له‌ هێڵی به‌رگرییه‌وه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌هێزبكات و بیخاته‌وه‌ سه‌رهێڵی سه‌ركه‌وتنه‌كان.

ئیدێری ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به‌ڕازیلییه‌ و له‌ ئێستادا له‌ یانه‌ی پۆرتۆ یاریی ده‌كات و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌شده‌كات.

Image result for eder porto