عەبدولمەهدی: بەمنزیكانە سەردانی سعودییە دەكەم و چەند رێككەوتنێكی گرنگ واژۆ دەكەین

80 جار خوێندراوەتەوە کات02:20 بەروار14-03-2019
عەبدولمەهدی: بەمنزیكانە سەردانی سعودییە دەكەم و چەند رێككەوتنێكی گرنگ واژۆ دەكەین
 
راچڵەكین 
 
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمنزيكانە سەردانی سعودییە دەكات و چەند رێككەوتنێكی گرنگ لەگەڵ ریاز واژۆدەكات. 
 
 
عادل عەبدولمەهددی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ پێنج شەممە دوای كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیەئاشكرایكرد، كە بەمنزیكانە سەردانی ریاز دەكات و چەند رێككەوتنێكی گرنگ لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ دەكات. 
 
 
هەرچەندە عەبدولمەهدی وادەی سەردانەكەی ئاشكرا نەكردووە بەڵام رایگەیاندووە كە بەمنزیكانە سەردانی سعودییە دەكات و ئەو رێككەوتنانە واژۆدەكات. 
 
قسەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتێكدایە، لەم هەفتەیە عێراق چەند رێككەوتنێكی لەگەڵ ئێران واژۆكرد ئەویش دوای ئەوەی روحانی سێ رۆژ لەعێراق مایەوە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبووە و هەروەها سەردانی سیستانی و كەربەلاشی كرد.