سەرۆک کۆمار:عێراق کار بۆ پێکھێنانی سیستەمێکی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا دەکات

59 جار خوێندراوەتەوە کات02:10 بەروار14-03-2019
سەرۆک کۆمار:عێراق کار بۆ پێکھێنانی سیستەمێکی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا دەکات
 
راچڵەكین 

 لەكۆشكی سەلام لەبەغدا ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی ئازاری 2019 سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لەوە وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنانی عەرەبستانی سعودی و شاندی یاوریكرد.
 
بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكەش كە نوسینگەی راگەیاندنی د.بەرهەم ساڵح بڵاویكردووەتەوە تیادا هاتووە،  سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەکرانەوەی عێراق لە بواری ئابووری و پەرەپێدانی بازرگانی بەرووی عەرەبستانی سعودیە بە تایبەتی لەبوارەکانی وەبەرھێنان و بازرگانی و پیشەسازی و کشوکاڵدا کرد.
 
ئاماژە بەوەشدراوە، لە میانی دیدارەکەدا د. بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان عێراق  و عەرەبستانی سعودی و چۆنیەتی پەرەپێدانیان کرد،  ھاوکات تیشکی خستە سەر  ھەوڵەکانی عێراق بۆ پێکھێنانی سیستەمێکی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە، جەختیشی کردەوەکە ھۆکارێکیش دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکەدا بەگشتی.
 
لەلای خۆیەوە وەزیری بازرگانی سعودییە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری ئابووری و کار ئاسانکردنی  پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وئابووری لە ڕێگای کاراکردن وەگەڕخستنی خاڵە سنورییەکان بۆ بەھێزکردنی جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەردو ووڵاتدا .