تەقینەوەیەك لەئێران كوژرا و برینداری لێكەوتەوە

146 جار خوێندراوەتەوە کات12:58 بەروار14-03-2019
تەقینەوەیەك لەئێران كوژرا و برینداری لێكەوتەوە
 
راچڵەكین 
 
بەهۆی تە‌قینه‌وه‌ی بۆرییەی  گاز له‌ پارێزگای خوزه‌ستان پێنج كەس گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكیش برینداربوون.
 
بەپێی هەواڵی ئاژانسه‌كانی ئێران كە  له‌زاری كیامرس حاجی زاده‌ سه‌رۆكی ده‌زگای كۆنترۆڵكردنی قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگای خوزه‌ستان بڵاویانكردووەتەوە،  به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری گاز له‌سه‌ر ڕێگه‌ی جاده‌ی كۆنی شاری ئه‌هواز - ماهشه‌هر كە بەیانی ئەمڕۆ روویدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
 
هەرچەندە بەهۆی ئاگرەكەوە كوژرا و برینداری لێكەوتەوە هاوكات ژماره‌یه‌كیش ئۆتۆمبێڵ ئاگریان گرتووه‌ و زیانی ماددی زۆری بەدوای خۆیداهێناوە. لای خۆشیەوە موجته‌با خالیدی وته‌بێژی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌.