وێنه‌ و ڤیدیۆ: زه‌ریا وده‌ریاكان پڕبوون له‌ پلاستیك

141 جار خوێندراوەتەوە کات12:21 بەروار14-03-2019
وێنه‌ و ڤیدیۆ: زه‌ریا وده‌ریاكان پڕبوون له‌ پلاستیك

ڕاچڵه‌كین-

له‌ به‌هه‌شتی غه‌واسه‌كانه‌وه‌ بۆ كابوسی پلاستیك، ئه‌مه‌ جوانترین و دوورترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانی جیهانه‌ دوورگه‌ی‌ فلیپینه‌ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌ پێكهاته‌ پلاستیكیه‌كان پیس بووه‌.

زیاتر له‌ 1700 جۆری ماسی و 338 جۆری گژوگیای ده‌ریایی جیاواز و مه‌رجانه‌كان و ماسی قرش و حوت و كیسه‌ڵی ئاوی كه‌ له‌ دورگه‌ی‌ "فیردی" له‌ فیلیپن ده‌ژین ئه‌م زینده‌وه‌رانه‌ ناچارن ژینگه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی پلاستیك به‌ش بكه‌ن.

ئه‌م شوێنه‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری ناوازه‌یه‌ و ۆر تایبه‌ته‌ و ئه‌و پارچه‌ پلاستیكانه‌ی‌ له‌م ده‌ریایه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه‌ كاغه‌زی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیا ناوداره‌كانی وه‌ك" Nestlé, Unilever, Colgate Palmolive

It is a diver’s paradise famed for the highest concentration of marine species in the world but creatures in the Verde Island Passage in the Philippines are having to share space with vast amounts of plastic litter

ئه‌بیجل ئه‌گیلار یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ئاویئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ به‌ژداربوه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م پلاستیكانه‌ له‌ ئاوه‌كه‌دا به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پلاستیك چه‌ند زیان به‌ ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

Campaigners are calling for action, as the Verde Island Passage (VIP) is scientifically important. The products spotted in the ‘VIP’ are from companies including Nestlé, Unilever, and Colgate Palmolive
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ر خوله‌كێك یه‌ك ته‌ن له‌ پلاستیك ده‌خرێته‌ ناو ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكانه‌وه‌ له‌ ته‌واوی جیهاندا كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ هه‌شت ملیۆن ته‌ن پلاستیك له‌ ماوه‌ی‌ 6 مانگدا.

كه‌سێكی ئاسایی له‌ فیلیپین ساڵانه‌ 174 جانتای پلاستیك تایبه‌ت به‌ بازاڕكردن به‌كارده‌هێنن و ساڵانه‌ یه‌ك ملیۆن دایبی فڕێ ده‌ده‌ن، و پسپۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته‌، بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ژینگه‌ی‌ ئه‌م دوورگه‌یه‌ زیاتر له‌ 224.647 كه‌س به‌ژداربوون وه‌ك خۆبه‌خش.