پەرلەمانی ئەوروپا پرسی دانوستانی ئەندامێتی تورکیای هەڵپەسارد

73 جار خوێندراوەتەوە کات10:12 بەروار14-03-2019
پەرلەمانی ئەوروپا پرسی دانوستانی ئەندامێتی تورکیای  هەڵپەسارد
 
راچڵەكین 
 
پەرلەمانی ئەوروپا جارێكی دیكە پرسی دانوستانەکان بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا هەڵپەسارد، وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش بڕیارەکە بەبێ  بایەخ و تاک لایەنەی دادەنێت.
 
پەرلەمانی ئەوروپا لەكۆبونەوەی خۆیدا بە ٣٧٠ دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر ١٠٩ دەنگی نەخێردا پرۆژەی هەڵپەساردنی دانوستانەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا پەسەندكرد.
 
هاوكات پەرلەمانی ئەوروپا لە پرۆژەکەیدا رەخنە لە سیاسەتەکانی تورکیا گرتووە، لەبارەی بەشە یۆنانییەکەی قوبرس و داوادەكات تورکیا سەربازەکانی لەو ناوچەیە نەهێڵێتەوە.
 
لەبەرامبەر بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەوروپا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەو راپۆرتە بێ بنەمایە و پەسەندکردنیشی بە پێچەوانەی پرنسیپەکانی یەکێتی ئەوروپایە. 
 
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر چەندجارێك داوای كردووە وەكو ئەندام لەیەكێتی ئەوروپا دابنرێت بەڵام بەهۆی سیاسەتەكانی ئەو وڵاتە لەدژی كورد و چالاكی سیاسی و بەرتەسك بونەوەی ئازادی  و هەروەها پرسی قوبرسی بەشە یۆنانییەكان رێگربووە لەقبوڵكردنی داوای توركیا لەبون بەئەندام لەئەوروپا.