ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

331 جار خوێندراوەتەوە کات08:45 بەروار14-03-2019
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
 
راچڵەكین-
 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی 2018ی فەرمانبەرانی هەرێم.
 
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕاچڵەكین-ی راگەیاند:"  ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 ئاداری 2019 مووچەی هێزه‌كانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو وەردەگرن
 
دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی 2018ی فەرمانبەرانی هەرێم، بەبێ پاشەكەوتە، پاش ئەوەی هەیینی ڕابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەلابردنی تەواوی ئەو پاشەكەوتەی ماوەی سێ ساڵ بوو خرابووە سەر مووچەی فەرمانبەران.