بۆ زیادبوونی متمانەی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت ئەم 10 پرسیارەی لێ بكە

3554 جار خوێندراوەتەوە کات10:05 بەروار13-03-2019
بۆ زیادبوونی متمانەی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت ئەم 10 پرسیارەی لێ بكە
ڕاچڵه‌كین -

دكتۆر و شاره‌زای ده‌رونناسی " سووزه‌ن ئیده‌لمه‌ن" ده‌ڵێت " دورستكردتی متمانه‌ گرنگترین خاڵی په‌یوه‌ندیه‌ و پێوسته‌ كلیله‌كه‌ بدۆزینه‌وه‌ تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی هاوبه‌شی ژیانت بكەیت و  دروست وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان متمانه‌ی زیاتر له‌ كه‌سی به‌رامبه‌رمان به‌ ده‌ست ده‌هێنین ، نیشانه‌ی كرانه‌وه‌ و قوڵ بوونه‌وه‌یه‌ به‌ ژیانی یه‌كتریدا . 

1-تا چه‌ند له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت نزیكیت ؟ 
دكتۆر سوزه‌ن ده‌ڵێت " كه‌سێك پرسیاری خێزان و ماڵه‌وه‌ت لێ دەكات كه‌ خۆی به‌ نزیكتان ده‌زانێت و وا ده‌كات متمانه‌ و سۆزی زیاتر به‌ ده‌ست بهێنن" ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ت لێده‌كات ده‌یه‌وێ زیاتر نزیكت ببێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ به‌هێزتر بكات 

2-هه‌ڵبژاردنی سه‌خترین بابه‌ت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تۆدا چیه‌ ؟ 
هه‌ندێجار دوو كه‌س پێكه‌وه‌ن بابه‌تی گران و سه‌خت ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان بۆ گفتوگۆ به‌ جۆرێك گفتوگۆكردن له‌سه‌ری زه‌حمه‌ته‌ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ و كارێكی گونجاوه‌ چونكه‌ وا ده‌كات تێ بگه‌یت ئه‌و كه‌سه‌ بۆچی لای گران و زه‌حمه‌ته‌ هه‌ندێ باسی لا بكرێته‌وه‌ و زیاتر لێی تێده‌گه‌یت

3-ئه‌نجامدانی چ كارێك بۆ تۆ سه‌ربه‌رزییه‌ ؟ 
ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی بۆ هاوبه‌شی ژیانت مایه‌یی سه‌ربه‌رزیه‌ ڕه‌نگه‌ كۆتا ئامانج بێ و حه‌ز بكات بگاته‌ ئه‌و ئامانجه‌ گه‌ر كۆتایی ژیانیشی بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕێگایه‌ك باش و دروسته‌ تا به‌رده‌وام بزانیت ئامانجی چیه‌ له‌ ژیاندا و ئاگاداری خه‌ونه‌كانی بیت . 

4-چیت هه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان؟ 
هه‌رچه‌نده‌ هیچ كه‌سێك حه‌ز ناكات ڕاسته‌وخۆ لێی بپرسیت ئایا منت خۆشده‌وێت یان نا ؟ به‌ڵام له‌وه‌وه‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ترت ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ ئایا هه‌ست به‌چی ده‌كات ده‌رباه‌ی تۆ ؟ یاخود له‌ناو خه‌ڵك و هاوڕێكانیدا چۆن باسی تۆ ده‌كات و لای ئه‌وان چه‌نده‌ باسی كردووه‌ تۆی بۆ گرنگه‌ 

5-ناخۆشترین یاده‌وه‌ریت چیه‌ ؟ 
ئه‌م پرسیاره‌ هۆگربوون دروست ده‌كات چونكه‌ خه‌ڵكی هه‌میشه‌ باسی خۆشیه‌كانیان ده‌كه‌ن و ، له‌ ساتی باسكردنی یاده‌وه‌ریه‌ ناخۆشه‌كانیان پێویستیان به‌ كه‌سێكه‌ په‌نجه‌ری دڵیان بۆ بكاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا هاوبه‌شی بكات. 

6-دواین شت چی بوو بۆی گریایت ؟ 
گریان هه‌ست و سۆزێكی قوڵه‌ و ئه‌مه‌ ته‌واو كه‌ری پرسیاری پێشووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه لای تۆ ڕێگه‌ به‌ شتێك ئه‌دات ئازاری داوه‌ و بۆت باس بكات مانای متمانه‌ی پێته‌ . 

7-ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ له‌ خۆتا بیگۆڕیت چیه‌ ؟ 
به‌ ده‌ست كه‌وتنی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ زۆر شتت ده‌ست ده‌كه‌وە بۆ نمونه‌ تۆ كه‌ پرسیاری ده‌كه‌یت و ده‌زانیت كه‌ ئایا ڕه‌فتاره‌ خراپ و نێگه‌تیڤه‌كانی خۆی ده‌بینێ ؟ ئایا ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت ؟ تێده‌گه‌یت ئه‌و كه‌سه‌ تۆی ده‌وێت و به‌ گۆڕینی هه‌ندێ ڕه‌فتاری خراپی و تۆیش ده‌توانی یارمه‌تی بده‌یت تا به‌ ته‌واوی بگۆڕدرێت .

8-ئه‌گه‌ر ته‌نها شه‌ش هه‌فته‌ت له‌ ژیاندا مابێت ، چی ده‌كه‌یت تا ئه‌و ماوه‌یه‌ درێژ بكه‌یته‌وه‌؟ 
ئه‌مه‌ هه‌رچه‌نده‌ پرسیارێكی خه‌یاڵییه‌ به‌ڵام وا ده‌كات بیر بكاته‌وه‌ و بزانیت تا چه‌ند تۆی بۆ گرنگه‌ ئایا به‌دوای ژیانێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر تۆی له‌گه‌ڵ بژیت ، تا كۆتایی ژیانی ئامانجی تۆیت ؟ 

9-چ شتێك ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی ڕۆژه‌كه‌ت بۆ كامڵ بكات ؟ 
هه‌موو كه‌سێك ئامرازی جیاوزای هه‌یه‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانی شادی و كامڵ بوونی ڕۆژه‌كه‌ی ، له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ تۆیش ده‌زانی به‌ چ ئامرازێك هاوبه‌شه‌كه‌ت دڵخۆش و شاد ده‌بێت ، ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه‌ تا بۆت ئاشكرا بكات و بیزانیت . 

10-پێنج شت كه‌ ئێستا له‌ ژیانتدا سوپاسگوزاری هه‌بوونیان بكه‌یت چین ؟
ده‌زانرێ هاوبه‌شه‌كه‌ی ژیانت ئه‌وانه‌ی له‌ ژیانیدایه‌ و سوپاسگوزرارییان ده‌بێت نایه‌وێ له‌ ده‌ستی ده‌ربچێ ئه‌مه‌ رێگایه‌كی باشه‌ بۆ به‌زانینی ئه‌و شتانه‌ و پارێزگاری لێكردن و به‌ ده‌ست هێنانی متمانه‌