فەیسبوک و مەسنجەر و ئینستاگرام لەکارکەوتن

1420 جار خوێندراوەتەوە کات09:30 بەروار13-03-2019
فەیسبوک و مەسنجەر و ئینستاگرام لەکارکەوتن


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک هەریەک لە تۆڕەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام و مەسنجەری تایبەت بە پەیوەندیی لەکارکەوتن بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت.

لەوبارەیەوە پێگە تەکنەلۆجییەکان بڵاویانکردووەتەوە کەوا لە سەرانسەری جیهاندا بە سەدان هەزار بەکارهێنەر ناتوانن بچنە هەژمارەکانیانەوە و هەندێکیشی سەرەڕای ئەوەی چوونەتەژوور بەڵام ناتوانن هیچ جۆرە بابەتێک پۆست بکەن یاخود بڵاوبکەنەوە.

لە ئێستادا فەیسبوک لەسەر پەڕەی فەرمی خۆیان رایانگەياندووە بەمەبەستی چاکسازیی کردن تیایدا فەیسبوک وەستاوەو بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ لای بەکارهێنەرانی.