ئه‌گه‌ر نیازت هه‌یه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌یت له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌

5413 جار خوێندراوەتەوە کات08:52 بەروار13-03-2019
ئه‌گه‌ر نیازت هه‌یه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌یت له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌

ڕاچڵەكین-

زۆر كه‌س بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رێكی شیاو توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن و نازانن كام جۆر له‌ كه‌سایه‌تی ده‌بێته‌ كه‌سێكی شیاو و گونجاو بۆ ژیانی داهاتویان، له‌م بابه‌ته‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك كه‌س ئاشنا ده‌بیت كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیان بێ ئه‌نجام ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خۆت دوور بگریت له‌م كه‌سانه‌.

1- ئه‌نانی و خۆپه‌رست:
ئه‌م جۆره‌ی‌ پیاوان ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هه‌رشتێك كه‌ ئه‌وان ببن به‌ خاوه‌نی و جگه‌ له‌ خۆی هیچ كه‌سێكی دیكه‌ گرنگ نییه‌ بۆی و زۆر كات له‌ بابه‌تی هاوسه‌رگیریدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان پێش هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌خه‌ن.

2-خۆ به‌گه‌وره‌ زان به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا:
ئه‌م جۆره‌ی‌ كه‌سایه‌تی به‌رده‌وام خۆی فه‌رز ده‌كات به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا و شكاندنی كه‌رامه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌بێته‌ خووی ڕۆژانه‌ی‌.

3-زاڵ: 
ئه‌م جۆره‌ی‌ پیاو به‌ ته‌واوه‌تی خۆیان زاڵ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یاندا و كۆت و به‌ندی جیاوازیان بۆ دروست ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئاساییه‌ بۆیان ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی‌ چوون بۆ ماڵی كه‌سوكاریشی لێ بگرێت.

4-سووره‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك:
ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ هیچ نه‌رم ونیانی و گونجانیان تیادا نییه‌ كه‌مجار ڕێده‌كه‌وێت پێكه‌نین و خه‌نده‌ له‌سه‌ر ڕوخساریان هه‌بێت و كه‌مجاریش ڕێده‌كه‌وێت ئه‌م كه‌سانه‌ قبوڵی ئه‌وه‌ بكه‌ن خۆیان بگۆڕن له‌به‌ر خاتری منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌یان.

5-ئه‌و پیاوه‌ی‌ زۆر به‌سه‌ر ئافره‌تی دیكه‌دا هه‌ڵده‌دات:
ته‌نانه‌ت دوای هاوسه‌رگیریش ئه‌م جۆره‌ له‌ پیاوان له‌ ته‌ماشاكردنی ئافره‌تی دیكه‌ ناوه‌ستن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی توڕه‌ بوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ و كێشه‌ دروست ده‌كات.

6-به‌غیل:
مه‌به‌ست له‌م جۆره‌ پیاوه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ ڕه‌زیلن و پاره‌ خه‌رج ناكه‌ن له‌ پێویستیه‌كانی ناو ماڵ .

7-درۆزن:
ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێك ده‌زگیرانه‌كه‌ت درۆی له‌گه‌ڵ كردی ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت چونكه‌ ژیانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌بێته‌ درامای بێ كۆتایی.

8-ڕێگه‌ به‌وه‌ نادات ئه‌وه‌ی‌ مه‌به‌سته‌ ده‌ری ببڕیت:
كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕێگه‌ت نه‌دات ئه‌وه‌ی‌ مه‌به‌ستت بێت ده‌ری ببڕیت ئه‌وه‌ ژیانتان به‌ره‌و كێشه‌ و گرفتی گه‌وره‌ ده‌ڕوات.