‌بەڕێگه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانیت وابكه‌یت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆشی بوێیت بێ ئه‌وه‌ی‌ پێبزانێت

338 جار خوێندراوەتەوە کات09:52 بەروار12-03-2019
‌بەڕێگه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانیت وابكه‌یت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆشی بوێیت بێ ئه‌وه‌ی‌ پێبزانێت

ڕاچڵەكین-

مه‌به‌ستی هه‌مووان له‌ ناسینی خه‌ڵكی نوێ ته‌نها بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ته‌نهایی و هه‌بوونی هاوڕێ و هاوده‌مێكه‌ وله‌گه‌ڵیدا زانیاریه‌كان بگۆڕیته‌وه‌ به‌ڵام هیچ كات ئه‌مه‌ ڕونادات ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی‌ نێوان ئێوه‌ گونجاو و له‌بار نه‌بێت بۆ قسه‌كردن.

بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌دا زاڵ بیت و زوو له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكرێیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیت فێڵێكی ده‌رونی به‌كاربهێنیت كه‌ پێی ده‌وترێت " halo effect" به‌مه‌ش ته‌واوی ڕه‌فتاره‌ سلبیه‌كانت بگۆڕیت بۆ ئیجابی و ده‌توانیت كارێك بكه‌یت ئه‌وانی دیكه‌ خۆشیان بوێیت بێ ئه‌وه‌ی‌ خۆشیان ئاگاداربن.

زۆر به‌ ئاسانی له‌ڕێی زمانی جه‌سته‌وه‌ به‌ڕێگه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه‌ ده‌توانیت سوود له‌ زمانی جه‌سته‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت وه‌ربگریت و ئه‌و چ زمانێكی جه‌سته‌ی‌ به‌كارهێنا تۆش به‌كاریبهێنیته‌وه‌ بۆ ده‌ربڕینه‌كانت.

زانستی ده‌رون ناسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌م ڕێگه‌ ئاسانه‌ ده‌توانیت دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت و پرۆسه‌ی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ له‌یه‌كتری زیاتر ئاسان ده‌بێت.