چەند ڕەفتارێكی ئافرەت مانای وایە عاشقی پیاوێك بووە

1455 جار خوێندراوەتەوە کات08:01 بەروار12-03-2019
چەند ڕەفتارێكی ئافرەت مانای وایە عاشقی پیاوێك بووە
ڕاچڵەكین-

هەندێكجار خانمان لێكدانەوەی زۆر و جیاواز بۆ چەند بابەتێك دەكەن و ماوەیەكی زۆر بیری لێ دەكەنەوە، بەڵام ئه‌و كاته‌ی‌ عاشقی پیاوێك ده‌بێت، ئه‌م گۆڕانكاریه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌كانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌،لەوانەش:

1- زۆر زوو كۆتای به‌ قسه‌كانی ناهێنێت له‌گه‌ڵ تۆ:
كاتێك ئافره‌ت عاشقی پیاوێك ده‌بێت ئه‌وه‌ نایه‌وێت زوو قسه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌واو بكات و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات به‌رده‌وام بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌نامه‌ش بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات هه‌تا دره‌نگانی شه‌و قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكات.

2-ته‌واوی وورده‌كاریه‌كانی ژیانت ده‌زانێت:
ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ سه‌رسامی پیاوێك ده‌بێت ته‌واوی چالاكیه‌كانی ژیانی پیاوه‌كه‌ ده‌زانێت و به‌ دوایدا ده‌ڕوات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌گه‌ر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت یان له‌ ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌.

3-به‌رده‌وام له‌و شوێنانه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌توانێت تۆی تیادا ببینێت:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ سروشتی زۆربه‌ی‌ خانمان وایه‌ كه‌ فزوڵین و ئاره‌زووی زانینی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی ئافره‌ت زیاتر ده‌كات ئه‌و كاته‌ی‌ سه‌رسام ده‌بێت به‌ پیاوێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر كات ئافره‌ت ده‌چێته‌ جێگه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و پیاوه‌ی‌ لێ بێت كه‌ خۆشی ده‌وێت و سه‌رسامه‌ پێی.

4-به‌ باشترین شێوه‌ خۆی ئاماده‌ ده‌كات ئه‌و كاته‌ی‌ قه‌رار بێت بیبینێت:
بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ ڕابكێشێت ئافره‌ت ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌و پیاوه‌ ببینێت كه‌ خۆشی ده‌وێت زیاتر خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه‌.

5-پێده‌كه‌نێت كاتێك بتبینێت یان له‌باره‌ی‌ تۆوه‌ بابه‌تێك ببیستێت:
ئافره‌ت كاتێك سه‌رسام به‌ پیاوێك بێت ئه‌وه‌ له‌كاتی بیستنی هه‌واڵ یان بینینی ئه‌و كه‌سه‌ خۆشحاڵ ده‌بێت.