تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌ سكایپه‌وه‌

45 جار خوێندراوەتەوە کات07:39 بەروار12-03-2019
تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌ سكایپه‌وه‌



راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

هاوشانی به‌رنامه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی سكایپ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بۆ به‌شی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی (video call) زیادكرد.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی engadget، له‌مه‌ودوا به‌كارهێنه‌رانی سكایپ ده‌توانن له‌ رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی به‌ كوالێتی ئێچ دی ئه‌نجام بده‌ن، كه‌ پێشتر كوالێتییه‌كه‌ی ئاسایی بووه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ له‌و به‌رنامه‌یه‌دا و زۆرێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان و كه‌ناڵه‌كان له‌ رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه‌ كاره‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و میوانه‌كانیان بانگهێشتی كه‌ناڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.

وابڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ به‌رنامه‌كه‌شی له‌سه‌ر هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندۆرید و ئای ئۆ ئێس زیادبكرێت.