ڕەهەندییەکان چیان گۆڕی؟

67 جار خوێندراوەتەوە کات02:02 بەروار12-03-2019
ڕەهەندییەکان چیان گۆڕی؟

عەبدوڵڵا ئەحمەد

هێڵی ڕەهەندییەکان لە لەبواری نوسین و فیکریدا لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەوتاری لەپەراوێزی ڕەخنەی بەختیار عەلی و بڵاوکرنەوەی دیوانە شیعرییەکەی( گوناهوکەرنەڤاڵ )دەستی پێکرد.بەختیار وەک سیمبولی ئەوڕەوتە تازەیەو بەرهەمەکانی  فارووق ڕەفیق  لەشارو لەگەڵیشدا مەریوان وریا قانع و ڕێبین هەردی لەبڵاوکراوەکانی شاخ و بڵاوکراوەکانی تری ئەو سەردەمەی شاخ  وەک دیاردەیەکی  تازە لەبواری نوسین و ئەدەب دەرکەوتن   ،ئەم ڕەوتە سەرەتا بە ئەدەب و وەرگێڕانی بیریارانی بیری خۆرئاوا دەناسرانەوە و خۆیان دوور دەخستەوە لە هەرلە جوڵەیەکی سیاسی ڕەنگە ئەمەش هۆکار بوبێت بۆ ئەوەی  هەرزووش لە ناوەندی هەشتاکانی ئەدەب و ڕوناکبیری شارو شاخەوە ڕەتکرانەوە ، زۆرێک لەوانەی لەگەڵ ڕەتکردنەوەی ئەواندا بوون ئەو نوسەرانە بوون کەباوەڕیان بە ئەدەبی بەرگریی و گوتاری شۆڕشگێڕی هەبوو لەنوسیندا 

ڕەهەندییەکان و ڕاپەڕین
ڕاپەڕین( بەوتەی مەریوان وریا قانع لەگۆڤاری ئازادی ژمارە4 دا کرانەوەی مرۆڤی کوردا بەسەر دنیایەکی تر) ئەم دنیایەیی تر کەمەریوان قانع وێنەی دەکێشێ جیهانێکی تازەیە وکرانەوەی بیری ڕەهەندییەکانە بەسەر کۆمەڵگای کوردیدا و دەرکردنی گۆڤاری ئازادییە بەچەند مانگێک دوای ڕاپەڕین 
ئازادی تاکە گۆڤاری فیکری کوردبووە کەساڵی1991 دەرچووە ئەوکاتەی ئازادی دەئەرئەچوو هێشتا جلی دڕاو  بەبەری سەرکردەکانی شاخەوە بوو،هەرلەوکاتەدا (بە ختیار عەلی مەریوان قانع_فارووق ڕەفیق ڕێبین هەردی  ژمارە یەکی گۆڤاری ئازادییان دەردەکرد،دیاترین ئەونوسەرانەی بۆ گۆڤاری ئازادییان ئەنوسی فەرید ئەسەسەرد،هۆشەنگ وەزیری ،بەرزان فەرەج بوون

لەئازادییەوە بۆڕەهەند
گۆڤاری ئازادی بەتەنها چوار ژمارە ی لێدەرچوو دەستەی نوسەرانی گۆڤارەکە پەرتەوازەو پەناهەندەی وڵاتان بوون ،شەڕی ناوخۆ دەرفەتی بۆفیکرو نوسین و دەرکردنی گۆڤار نەهێشتبۆوە کۆمەڵگای کوردی لەوپەڕی  شێواوی لێکترازان و یەکتر کوشتن و هەڵدێردابوو،نوسەرانی ئازادی وەک پرۆژەو نوسین لێکدابڕابوون ،دوای ڕووداوای 31 ئاب هێنانی دەبابەکانی بەعس بۆسەر پەرلەمان و دەرکردنی یەکێتی لەتەوای شاروو شارووچکەکانی کوردستان بەهاوکاری ڕژێمی ئەوکاتەی عێراق بێئومیدی و سەرهەڵگرتن و بەجێهێشتنی کوردستان ببووە دیاردەیەکی بەرفراوانی لە ناو کۆمەڵگای کوردی باشووری کوردستان ،لەو دۆخە ناهەموار و شەڕەنگێزییەیی باشووری کوردستاندا جارێکی تر لە مەنفاوە هەمان تیمی ئازادی بەدروشمی( تیئۆر و ڕاڤە و کلتوور) ژمارە یەکی گۆڤاری ڕەهەندییان دەرکرد تیمی ئەمجارەی گۆڤاری ڕەهەند پێکهاتبووتن لە بەختیار عەلی، فارووق ڕەفیق _ مەریوان وریا قانع _ئاراس فەتاح، بەشی شێری ژمارەیەکی گۆڤارەکە تەرخانکرابوو بۆ شەڕی ناوخۆی کوردستان و شوپهاندی کۆمەڵگای کوردی بە کۆمەڵگای پرسە

گەشەی فیکری ڕەهەندییەکان
بەهاتنە ناوەوەی ژمارەکانی گۆڤاری ڕەهەند بۆناوخۆی کوردستان تا دەهات فیکری ڕەهەندییەکان لەناو نوغبەی گەنج و خوێنەراندا تێزەکانیان بڵاو دەبۆوە بەڕادەیەک ئەوژمارە کەمانەی کەدەهاتەوە لەناوخۆی کوردستاندا کۆپی دەکرایەوەو دەستاو دەستی پێدەکرا.

ڕەهەند و ئۆپۆزیسیۆن
گوتاری ڕەهەندییەکان بە ئەندازەیەک بڵاو بۆیەوە لەناو گەنجان و خوێنەوەراندا فۆڕمی گوتارەکانیان لەئاستە کۆمەڵایەتیەکەیدا لە وەی گوتارێکی فیکری دەرکەوێت زیاتر وەک گوتارێکی ئایدولۆژی دەبینرا کە بەگژئەومۆدێلە دەچووە کە یەکێتی پارتی لەکوردستان دروستیان کردبوو،کۆڕو سیمینارو بەشداری چالاکانەی دەستەی نوسەرانی گۆڤارەکە  بەدیاریکراویش بەختیار عەلی ،مەریوان قانع و فاروق ڕەفیق لەناوخۆی کوردستان ڕەهەندی لەگۆڤارێکی کلتورییەوە کردبووە دیاردەیەکی ئۆپۆزیسیۆن هەم لە ئاستە فیکری و هەم لەئاستە کۆمەڵایەتیەکاندا

ڕەهەندو لێکترازان
ساڵی 2009 لەگەڵ دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەهەندەییەکان بە نوسین و گوتارەکانیان کەوتنە پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان و زۆر جاریش نوسینەکانیان دەبوونە هێڵی گشتی کارکردنی بزوتنەوەکەو دەستەی نوسەرانی گۆڤارەکەش بۆیەکمینجار کەوتنە پشتی تێزەکانی نەوشیروان مستەفا وە بۆسەرخستنی لیستی 57 بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی کوردستان،لە سەردەمانەدا دکتۆر شاهۆ سەعید کەوە ک ڕەهەندییەک لەناو کایەیی ڕۆشنبیریدا دەناسرایەوە لەدوای نەوشیروان مستەفاوە وەک کەسی دووەمی بزوتنەوەکە لە میدیاکاندا دەردەکەوت، ئەم پشتیوانییە یی  ڕەهەندییەکا بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لەناو میدیاکانی سەر بەپارتی و یەکێتی دا پرۆژەی ڕەهەندییان وەک نەیارو دوژمنی خۆیان ڕەسم دەرکرد، خۆپیشاندانی 17 شوبات و بەشداری ڕەهەندییەکان و وتارەکانی بەختیار عەلی فاروق ڕەفیق و ئاراس فەتاح لەناو ئاپۆرای خۆپیشاندانەکاندا هێندەی تر گوتاری ئەم دەستە ڕۆشنبیرەی بردەوە ناو گوتارێکی  سایدەوە (باو) بەجۆرێک کە وتارەکانیان زیاتر لاچالاکوانی سیاسی دەچوون نەک گوتاری ڕۆشنبیر هەرلەناوخۆپیشاندانەکاندا بەئاشکرا جیاوازی و لێکترازانی نێوان فارووق ڕەفیق لە لایەک ئاراس مەریوان قانع و   ڕێبین هەردی لەلایەکی ترەوە دەبینرا،ئەم لێکترازانە کە بەکۆتایی ڕەهەند پرۆژە ڕۆشنبیرییەکەی کۆتایی هات بەختیار عەلی وەک ڕۆشنبیرێک هەرزووی گوتاری خۆی جیاکردەوەو دورکەوتە وە لەو گوتارەی کە لە گۆڤاری ئازادییە وە بەدرێژای بیست لەگەڵ هاوبیرەکانی وەک مەریوان قانع و ئاراس فەتاح و ڕێبین هەردی کاریان  لەسەردەکرد، هەرچی فاروق ڕەفیقیشە بەئاشکرا هێڵی نوسینی خۆی لەو مۆدێلە ڕەخنەییە ڕەهەندییە جیاکردەوە کەپێشتر لەسەری ڕیکەوتبوون  ،سەرئەنجام ڕەهەندیش وەک زۆربەی حیزب و دامەزراوە سیاسیەکانی تر لە خەونی ڕۆشنگەرییەوە لێکترازان دابەش بوون بەسەر چەند باڵێکدا کەئاستەمە تاسەردەمێکی درێژ بتوانن ئەم ڕۆشنبیرانە لەسەر هێڵێکی فکری کۆببنەوە